riklam

دیالۆگی ئه‌كادیمیی ساڵۆنی كوردستانی نوێ ده‌رباره‌ی میدیا

ئەدەب وهونەر 02:23 PM - 2018-09-15
.

.

له‌ ساڵۆنی كوردستانی نوێ، دانیشتنێكی ئه‌كادیمی به‌ ناونیشانی (دیالۆگی ئه‌كادیمیی ساڵۆنی كوردستانی نوێ ده‌رباره‌ی میدیا) به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه‌ چه‌ندین پسپۆڕو ئه‌كادیمیی و مامۆستای زانكۆ به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن.

دیالۆگی ئه‌كادیمیی ساڵۆنی كوردستانی نوێ ده‌رباره‌ی میدیا كاتژمێر 10:00ی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی 16-9-2018 ده‌ستپێده‌كات و هه‌تا 1:30ی نیوه‌ڕۆ به‌رده‌وام ده‌بێت.

دیالۆگه‌كه‌ له‌ چه‌ند ته‌وه‌رێك پێكهاتووه‌، ئه‌وانیش: (میدیای كوردی له‌ قۆناغی گواستنه‌وه‌دا، میدیاو كۆمه‌ڵگه‌، میدیای نوێ و میدیای كلاسیك)، كه‌ هه‌ریه‌ك له‌و ته‌وه‌رانه‌ چه‌ندین بڕگه‌و پرسیارو روونكردنه‌وه‌ له‌خۆده‌گرن و تێیاندا به‌چڕی هه‌موو پرسه‌كانی تایبه‌ت به‌و ته‌وه‌رانه‌ تاووتوێ ده‌كرێن.

PUKmedia تایبه‌ت

 

123.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket