riklam

مەلا بەختیار:سوارچاكمان كردۆتە سەرقافڵەی لیستەكەمان

ی.ن.ک‌‌ 01:51 PM - 2018-09-15
.

.

ژمارەیەك لەگەنجان و لاوانی بێگەڵاسی دەڤەری پشدەر، بەئامانجی پشتیوانی لە لیستی (105)ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و وەفاداریان بۆ جەنابی مام جەلال، لە مەكتەبی سیاسی سلێمانی، سەردانی لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی دەكەن.

لەدیدارێكیشدا، كە ئەمڕۆ (15/9/2018) بەڕێوەچوو، مەلا بەختیار، بەرپرسی دەستەی كارگێڕی، سەردان و پشتیوانیی خزمانی بێگەڵاسی بۆ سەرخستنی لیستی (105) بەگرنگ و وەفداری بۆ یەكێتیی و جەنابی مام جەلال ناوبردو تەئكیدشی كردەوە: دانیشتوانی كوردستان و دەڤەرە جیاجاكان، دانیشتووانی رەسەنی دەڤەرەكەن‌و لەپێناو مانەوەیان لەسەر خاكەكەیان‌و پاراستنی كەلتور، زمان، داب‌و نەریتەكانیان، بەدرێژایی مێژوو سەرسەختانە بەرگریان كردووەو كەم نەتەوە هەیە لەدنیادا، دەسەڵاتی روخێندرابێ و ئایینەكەی زەوتكرابێ، بەڵام خۆی پاراستبێت‌و سەرەڕای ئەو هەموو قەتڵ‌و عام‌و پیلانگێڕییە، بەڵام نەتەوەكەمان، سەربەرزانە توانی خۆی رابگرێت‌و چۆك دانەدات‌و بگاتە ئەمڕۆ.

لەو روانگەیەشەوە، لەناوچوونی میرنشینەكانی بەنمونە هێنایەوەو وتی: بەداخەوە، ئەگەر هەتا جەنگی جیهانی یەكەم، تاكە میرنشینێكی كورد بمایە، لەگۆڕانكارییەكانی جەنگی یەكەمدا، كوردستان دەیتوانی ببێتە خاوەن دەوڵەتی سەربەخۆ و هاوكات مێژووی فیداكاری نەتەوەكەمان و گیانبەختكردنی بەدرێژایی مێژوو، هەتا دەگاتە هەڵگیرساندنی شۆڕشی نوێ، بەمێژوویەكی نوێ لەفیداكاری نەتەوەیی‌و بەرگری لەنەژداو نەتەوەكەمان ‌و یەكێتیشی، بەشەكێنەرەوەی ئاڵای ئەو مێژووە نوێیە لەخەباتی نەتەوەكەمان ناوبرد.

لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی، خزمەتكردن‌و خەبات لەپێناو نەتەوەدا، بەشانازی مێژوویی بۆ هەر تێكۆشەرێك پێناسەكردو بەپێچەوانەشەوە وتی: تێكۆشەر لەپێناو نەتەوەدا، خەبات دەكات‌و بۆ ئازادی، دیموكراسی، رۆشنگەریی، سەربەستی، مەدەنیەت، یەكسانی و دادپەروەری گیانبازی دەنوێنێ، بەڵام چەتەكانی سیاسەت‌و رۆژگار، هەلپەرستانە، دەرفەتەكان لەپێناو گیرفان و پلەو پایەدا دەقۆزنەوە.

ئەرك و ماف، تەوەرێكی تری قسەكانی لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی بوو، كە تیایدا ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، كە تێكۆشەری راستەقینە، كادری دڵسۆز، لەم چەند رۆژەدا، كە هەڵمەتی هەڵبژاردنە، داواكاری بۆ مافەكانی وەلا دەنێ و سەربەرزانە‌و دڵسۆزانە، شاندەداتە بەر راپەڕاندنی ئەركەكانی بۆ سەرخستنی لیستەكەی، بیانو ناگرێ، بەڵكو هەوڵدەدات‌و هیممەت دەكات، باشتر لەهەڵبژاردنی رابردوو لیستەكەی مام سەربخات‌و پاش راگەیاندنی ئەنجامەكان و سەركەوتنی لیستی (105)، ئەوكاتە بەویژدانێكی ئاسودەوە، دێت و زیاتر لەرابردوو داوای مافەكانی دەكات.

تەئكیدیشی كردەوە: ئەوە هەلپەرستەكانن، لەكاتی پێویست‌و رۆژی تەنگانەدا، ئەركەكانی وەلادەنێ و تەنها داوای مافەكانی دەكات! بەڵام تێكۆشەری راستەقینەو بەوەفا بۆ رۆحی سەوزی مام جەلال و باقی شەهیدە سەربەرزەكان، لەهەڵمەتی هەڵبژاردندا، بیانو ناگرێ! بەڵكو ئەركەكانی رادەپەڕێنێ. هەلپەرست نابێ و دەرفەت نادات بەنەیار و دژەكانی، بەپێچەوانەوە ناهێڵی ناحەزان دەرفەتەكان بقۆزنەوەو كارێك دەكات، لەمێژووی ئاییندەی یەكێتیدا، شانازی سەركەوتنی بەربكەوێت.

مەلا بەختیار، راشیگەیاند: لەلیستی (105)ی یەكێتیدا، سێ سوارچاكمان كردۆتە سەرقافڵەی لیستەكەمان، ئەوانیش كاكە قوبادی كوڕی جەنابی مام جەلال و دوو هەڤاڵی ژن، ئەوانیش ( بێگەرد تاڵەبانی‌و رێواز فایەق)ن، كە ئەمجارەش یەكێتیی شانازی پشتیوانی ژنان‌و یەكسانی نێوان ژن‌و پیاوی بەردەكەوێتەوە.هەڤاڵانی تری لیستەكەش، كچ‌و كوڕی شەهید‌و خاوەن بڕوانامەو لە دڵسۆزەكانی كوردستان‌ویەكێتین.

PUKmedia راگەیاندنی لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket