riklam

حاكم قادر: نازی كه‌سوكاری شه‌هیدان هه‌ڵبگرن

ی.ن.ک‌‌ 01:19 PM - 2018-09-15
.

.

شه‌هیدانی گه‌لی كوردستان قاره‌مان وتێكۆشه‌ربوون , شه‌هیدانی یه‌كێتی سومبولن , بۆ گه‌ل و ڕزگاری نیشتمان گیانیان به‌ختكرد .

ئه‌و وتانه‌ی هه‌ڤاڵ حاكم قادرحه‌مه‌جان ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌رپه‌رشتیاری هه‌ردوو مه‌ڵبه‌ندی ڕێكخستنی سلێمانی وچه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان , له‌میانه‌ی سه‌رپه‌رشتیكردنی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ فراوانه‌دا هات كه‌سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی باڵای شه‌هیداندا به‌ڕێوه‌ی برد .

له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا ڕێنوێنی ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌ كرد بره‌و به‌سه‌ردانه‌كانیان بۆ ماڵ ولای خێزانی شه‌هیدان بده‌ن و نازی كه‌سوكاری رووسوریان به‌هه‌ند وه‌رگرن, له‌ داخوازی و داواكارییه‌كانیان بكۆڵنه‌وه‌و ڕێوشوێنی گونجاو بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان بگرنه‌به‌ر.

لەبارەی پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان وسەرخستنی لیستی (105) لیستی حزبی شەهیدان ڕایگەیاند ئەم هەڵبژاردنە بۆ گەلەكەمان ویەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش چارەنووسسازە .

ئە وتانەی هەڤاڵ حاكم قادر حەمەجان ئەندامی مەكتەبی سیاسی ولێپرسراوی مەڵبەندیرێكخستنی سلێمانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان , لەو كۆبونەوەیەدا هات , كەپێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگەڵ لێپرسراوو ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمیتەو ژمارەیەك كادیران وئەندامە چالاكەكانیان بەڕێوەی برد .

لەدرێژەی ووتەكانیدا بۆ سەرخستنی لیستی (105)ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان , بۆ درێژەدان و راگوزەربەسەر رێچكەی تێكۆشان رووەو سەرخستنی لیستی شەهیداون لە پێناو كەشێكی لەبارو رەخسیوو باشتركردنی گوزەرانێكی سەردەمیانەو هەڵكشان بەرەو حوكمڕانییەكی ڕوونی شارستانی هیمەت بكەن.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket