riklam

شۆڕش ئیسماعیل: هەڵبژاردەكەمان سەرخستنی لیستی شەهیدانە

ی.ن.ک‌‌ 01:01 PM - 2018-09-15
.

.

لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردن رایگەیاند: بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ لیستی (١٠٥)ی یەكێتی قۆناغ بەقۆناغ بەڕێوەدەچێت و جگە لە سەركەوتنی گەورەش هیچ بژاردەیەكی ترمان لەبەردەست نییە، بۆیە بۆ ئەم هەڵبژاردنە ئەركمان قورس دەبێت.

لە چوارچێوەی بەڕێوەچوونی بانگەشەی هەڵبژاردن، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە (١٥/٩/٢٠١٨)، بە سەرپەرشتی هەڤاڵ شۆڕش ئسیماعیل لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردن و ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، كۆبوونەوەی دەزگای هەڵبژاردن و لێپرسراوی بەشی هەڵبژاردنی مەڵبەندەكانی (ی.ن.ك)، بەرێوەچوو، بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردن و قۆناغەكانی بانگەشەی هەڵبژاردن.

شۆڕش ئسیماعیل رایگەیاند: بۆ ئەم هەڵبژاردنە ئەركی (ی.ن.ك) قورس دەبێت و جگە لە تۆماركردنی گەورەترین سەركەوتنیش بۆ لیستی (١٠٥) لیستی حزبی شەهیدان و "سەرۆك مام جەلال" هیچ بژاردەیەكی ترمان لەبەردەست نابێت.

"شۆڕش ئسیماعیل" رایگەیاند: لەم هەڵبژاردنە هیچ كادیر و ئەندامێكی یەكێتی لەناو ئۆرگانەكان بەبێ‌ ئەرك نامێننەوە و هەموومان كاردەكەین بۆ سەرخستنی لیستی شەهیدان، بەشی هەڵبژاردنی مەڵبەندەكانیش رۆڵی تەواویان دەبێت لە پرۆسەكە ، "شۆڕش ئسیماعیل" وتیشی " یەكێتی جەخت دەكاتەوە لەسەر بەرێوەچوونی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد و دوور لە توندوتیژی ، پێداگریش دەكات لەسەر هەڵوێستەكانی پێشووی، كە لە هەڵبژاردنی ٣٠-ی ئەیلول، سیمایەكی دیموكراسی پیشانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و رێكخراوەی نێودەوڵەتییەكان بدرێت.

لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردنی (ی.ن.ك) راشیگەیاند: یەكێتی هەموو رێكارێكی مەدەنی و یاسایی دەگرێتە بەر بۆ بەدەستهێنانی زۆرترین دەنگ كە نوێنەرایەتی زۆرینەی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بكات لە پەرلەمان و حكومەت بۆ چوارساڵی داهاتوو.

لە كۆبوونەوەكەدا جارێكی تر جەختكرایەوە لەسەر، رۆڵی بەشی هەڵبژاردنی مەڵبەندەكان لە سەرخستنی بانگەشەی هەڵبژاردن و كۆكردنەوەی زۆرترین دەنگ بۆ لیستی (١٠٥)ی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان.

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket