riklam

دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان دەستیپێكرد

عیراق 12:50 PM - 2018-09-15
.

.

كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی بەردەوامەو دەنگدانی نهێنیش بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان دەستیپێكرد.

مەریوان نەسرەدین پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە PUKmediaی راگەیاند: بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەامنی عیراق دەنگدانی نهێنی دەستپێكردوەو فراكسیۆنەكانی یەكێتی و پارتی و سائیرونیش كە لەهۆڵی كۆبووەوەكە كشانەوە، جارێكی دیكە گەڕاونەتەوە نێو دانیشتەكەی پەرلەمان.

وتیشی: لەكۆبوونەوەكەدا رێژەی یاسایی پەرلەمانتاران ئامادەن و كاندیدی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانیش پێكهاتوون لە خالید عوبەیدی، ئوسانە نوجێفی، رەعد دەهلەكی، محەمەد خالید، محەمەج حەلبوسی و تەلال زەوبەعی.

PUKmedia تایبەت 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket