riklam

له‌سه‌ر ئێران ئه‌مریكا تایله‌ند سزا ده‌دات

جیهان 12:11 PM - 2018-09-15
.

.

به‌تاوانی ئه‌وه‌ی كه‌ یارمه‌تی كۆمپانیایه‌كی ئێرانی داوه‌، ئه‌مریكا كۆمپانیایه‌كی تایله‌ندی سزا ده‌دات.

 وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد كه‌ كۆمپانیایه‌كی وڵاتی تایله‌ند به‌ناوی (My Aviation Company Limited) یان سزا داوه‌ كه‌ یارمه‌تی كۆمپانیای " ماهان ایر" ی ئێرانی داوه‌.

كۆمپانیای " ماهان ایر" له‌ ساڵی 2011 وه‌ له‌ناو لیستی بایكۆته‌كانی ئه‌مریكادایه‌ به‌ تاوانی ئه‌وه‌ی كه‌ یارمه‌تی سوپای قودسی داوه‌.

ستیۆن منه‌وچین وه‌زیری خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ كۆمپانیای " ماهان ایر" ی ئێرانی هێز و چه‌ك و پێداویستییه‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌دی له‌ئێرانه‌وه‌ بۆ سوریا ده‌گوازێته‌وه‌ و له‌ئێستادا له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ ئه‌و كۆمپانیا له‌ناو لیستی ڕه‌شدایه‌ و سزا دراوه‌.

PUKmedia
سه‌رچاوه‌/ ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket