riklam

هۆڵندا فڕۆكه‌كانی له‌شه‌ڕی داعش ده‌كشێنێته‌وه‌

جیهان 11:54 AM - 2018-09-15
.

.

حكومه‌تی هۆڵندا جه‌ختده‌كاته‌وه‌، له‌كۆتاییه‌كانی ئه‌مساڵدا فڕۆكه‌جه‌نگیه‌كانی له‌جۆری ئێف 16 له‌شه‌ڕی دژ به‌داعش له‌سوریاو عیراق ده‌كشێنێته‌وه‌.

 

له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا حكومه‌تی هۆڵندا، ئاشكرایكردوه‌:" فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی هۆڵه‌ندا كه‌له‌ساڵی 2014 ه‌وه‌ به‌شدارن له‌شه‌ڕی دژ به‌تیرۆرستانی داعش له‌خاكی سوریاو عیراق له‌ كۆتاییه‌كانی ئه‌مساڵدا ده‌كشێنێته‌وه‌".

 

رونیشكراوه‌ته‌وه‌:" ژماره‌ی ئه‌و فڕۆكه‌ جه‌نگیانه‌ چوار فڕۆكه‌ی ئێف 16ن و له‌بۆردومانی تیرۆرستان له‌ناو خاكی عیراق و سوریا به‌كارهێنراون".

 

له‌به‌شێكی تری به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ هاتووه‌:" هۆڵه‌ندا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ پێشكه‌شكردنی توانای سه‌ربازی له‌عیراق و سوریا، له‌ڕێگه‌ی به‌هێزكردنی توانا ئه‌منیه‌كان و هه‌وڵدان بۆ ئارامكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی هاووڵاتیان بۆ ماڵه‌كانی خۆیان بۆ ئه‌وه‌ی  بتوانن به‌ئارامی بژین".

 

PUKmedia ئاژانسه‌كان 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket