riklam

كاندیده‌كانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌به‌رامبه‌ر ئیمتیازات ده‌كشێنه‌وه‌

عیراق 11:53 AM - 2018-09-15
.

.

رۆژنامه‌یه‌كی عه‌ره‌بی ئاشكرایكردوه‌، به‌شێك له‌كاندیده‌كانی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، له‌سونه‌كان خۆیان بۆ ئه‌وه‌ كاندیدكردوه‌ تاكو له‌به‌رامبه‌ر ئیمتیازات و پاره‌و پۆست ده‌ست له‌خۆكاندیدكردن هه‌ڵبگرن.

 

رۆژنامه‌ی خه‌لیجیه‌، به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ستی كه‌وتووه‌، بڵاویكردوه‌ته‌وه‌:" تاكو ئێستا ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆیان بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق كاندیدكردوه‌، له‌ عه‌ره‌بی سونه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ نۆ كه‌س".

 

رونیشكراوه‌ته‌وه‌:" به‌شێك له‌و كاندیدانه‌ ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ خۆیان كاندیدكردوه‌ كه‌ تاكو له‌به‌رامبه‌ر ئیمتیازاتی دارایی و پله‌و پۆست له‌ناو حكومه‌ت بكشێنه‌وه‌".

 

ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌:" له‌كۆبونه‌وه‌ی رۆژی شه‌ممه‌دا به‌شێكیان ده‌ست له‌خۆكاندیدكردن هه‌ڵده‌گرن".

 

PUKmedia  ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket