riklam

په‌رله‌مان ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڵده‌بژێرێت

عیراق 11:44 AM - 2018-09-15
.

.

كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عیراق بۆ یه‌كلای كردنه‌وه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ده‌ستیپێكرد.

له‌وباره‌یه‌وه‌ حه‌سه‌ن ئاڵی ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌په‌رله‌مانی عیراق به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: كه‌مێك پێش ئێستا په‌رله‌مانی عیراق بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی  ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كۆبوه‌وه‌و هه‌ریه‌ك له‌لایه‌نه‌ سونه‌و شیعه‌كان كاندیدی خۆیان هه‌یه‌ بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، بێگومان لایه‌نه‌ كوردییه‌كانیش  بۆ پۆستی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌له‌رله‌مان كاندیدی خۆیان ده‌بێت.

وتیشی: ئێمه‌ وه‌ك فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌مان كردوه‌و هه‌وڵده‌ده‌ین به‌شداربين له‌ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی.


PUKmedia ژینه‌ر محه‌مه‌د

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket