riklam

زریان له‌ ئه‌مریكا قوربانی لێده‌كه‌وێته‌وه‌

جیهان 11:06 AM - 2018-09-15
.

.

زریان و گه‌رده‌لووله‌ به‌هێزه‌كه‌ی ئه‌مریكا تا ئێستا چوار كه‌سی كوشتووه‌ و نزیكه‌ی دوو ملیۆن كه‌سیشی ئاواره‌ كردووه‌.

پاش ئه‌وه‌ی كه‌ زریان و گه‌رده‌لوولێكی به‌هێز كارۆلینای باكوور و كارۆلینای باشوور و ڤێرجینیای گرته‌وه‌ له‌ ئێستادا چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان یه‌ك ملیۆن و 700 هه‌زار كه‌س له‌ ترسان ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووه‌ و په‌نایان بۆ شوێنی ئارام بردووه‌.

پێشبینی كراوه‌ كه‌ زریانه‌كه‌ دوو ڕۆژی دیكه‌ بخایه‌نێت و له‌ 30 ساڵی ڕابردوودا زریانی وا ڕووی نه‌كردۆته‌وه‌ ئه‌و ناوچانه‌.

PUKmedia
سه‌رچاوه‌/ ئاژانسه‌كان  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket