riklam

قوباد تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ چین و توێژه‌كانی پایته‌ختی ئاشتی كۆده‌بێته‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 10:37 AM - 2018-09-15
ئه‌رشیف

ئه‌رشیف

بڕیاره‌ كه‌مێكی دیكه‌ قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ژماره‌ 105 بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بگاته‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌.

 به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKmedia ، له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ چین و توێژیه‌كانی هه‌ڵبه‌جه‌ كۆده‌بێته‌وه‌و له‌ نزیكه‌وه‌ گوێ له‌ داواكاریه‌كانیان ده‌گرێت.

 هه‌روه‌ها له‌سه‌ره‌تای سه‌ردانه‌كه‌یدا ده‌چێته‌ مۆنۆمێنتی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌و پاشان تاجه‌ گولینه‌ی رێزو وه‌فا له‌سه‌ر گۆڕستانی شه‌هیدان داده‌نێت.

بڕیاره‌ سه‌عات 4ی عه‌سر له‌ هۆڵی بۆنه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رخستنی لیستی 105 ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی لیست و به‌شێكی زۆر له‌ كاندیده‌كان قوباد تاڵه‌بانی وته‌یه‌ك پێشكه‌شبكات و پاشان كاندیده‌كان به‌ هاووڵاتیان بناسێنرێت.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket