riklam

رۆحانی سه‌ردانی ئه‌مریكا ده‌كات

جیهان 10:25 AM - 2018-09-15
.

.

به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌ كۆبوونه‌وه‌ی گشتی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا سه‌ردانی شاری نیویۆرك له‌ ئه‌مریكا ده‌كات.

بڕیاره‌ ڕۆژی 25 ی ئه‌یلول حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران سه‌ردانی شاری نیویۆرك له‌ ئه‌مریكا بكات بۆ به‌شداریكردن له‌ كۆبوونه‌وه‌ی گشتی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان.

جه‌لال میرزایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی ئێرانیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆمار و محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف به‌بێ ئه‌وه‌ی گوێ له‌ هه‌ندێك له‌ كه‌سانی موحافزه‌كار بگرن ده‌بێت به‌شداری ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ بكه‌ن و به‌رگری له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران بكه‌ن.

باڵوێزی ئه‌مریكا له‌ ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاندووه‌ ڕۆژێك دوای ئه‌وه‌ی وتاره‌كه‌ی حه‌سه‌ن رۆحانی له‌ ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌نجومه‌نی ئاسایش به‌ سه‌رۆكایه‌تی دۆناڵد تره‌مپ كۆده‌بێته‌وه‌.

هه‌ندێك له‌موحافزه‌كارانی ئێران داوا له‌ حه‌سه‌ن رۆحانی ده‌كه‌ن سه‌ردانی ئه‌مریكا نه‌كات و به‌شداری له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان نه‌كات و هۆشداری ئه‌وه‌شیان داوه‌ كه‌ حه‌سه‌ن رۆحانی چاوی به‌ تره‌مپ نه‌كه‌وێت.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ سه‌ردانه‌كه‌ی رۆحانی بۆ ئه‌مریكا له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجامده‌درێت.

PUKmedia
سه‌رچاوه‌/ بی بی سی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket