نوێژێك له‌سه‌ر ده‌ریا
کتێب 09:58 AM - 2018-09-15.
نوێترین ڕۆمانی خالید حوسێنی ده‌رباره‌ی ئالان كوردی
خالید حوسێنی، یه‌كێكه له نووسه‌ره ناسراو و به‌ناوبانگانه‌ی ئێستای دنیای ڕۆمانووسین، ڕۆمانه‌كانی پڕفرۆش‌ترین به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌مڕۆی كتێبخانه‌كانی دنیایه و خوێنه‌رێكی فره‌ی به‌لای خۆیدا ڕاكێشاوه و ڕۆمانه‌كانی بۆ چل زمان وه‌گێڕدراون.
خالید حوسێنی ڕۆژی 4ی مانگی مارتی 1965 له كابول له‌دایك بووه. نووسه‌ری كتێبی به‌ناوبانگی (كۆلاره‌وان)ه، كه له هۆڵه‌نده 1.5 ملیۆن دانه‌ی لێفرۆشراوه، دوای ته‌واوكردنی زانكۆ (خالید حوسێنی) وه‌كو پزیشك ده‌ستی به كار كردووه، كه یه‌كێك له ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌م كاره پێكهێنانی ژیانی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ "ڕوئیا حوسێنی" بوو، دوو منداڵیان هه‌یه كوڕێك و كچێك به ناوه‌كانی (حارس و فه‌ره‌ج)ه‌وه. ئه‌م نووسه‌ره تا ئێستا چوار ڕۆمانی له‌چاپ داوه؛ كه گرنگترینیان "كۆلاره‌وان" و "هه‌زار خۆری دره‌وشاوه" و "چیاكان ده‌نگیان دایه‌وه" یه، نووسه‌ر ناوبانگێكی جیهانی ھه‌یه. گشت كتێبه‌كانی باس له بارودۆخی ئه‌فغانستان ده‌كات. له دوای سه‌ركه‌وتنی كتێبه‌كانی، خالید حوسێنی كاری پزیشكی وه‌لاوه نا و به ته‌واوی كاتی خۆی بۆ نووسین ته‌رخان كردووه، دوا به‌رهه‌می ئه‌م نوسه‌ره ڕۆمانێكه به ناونیشانی (نوێژێك له‌سه‌ر ده‌ریا- Bed by the sea)،كه مانگی ئابی 2018 به زمانی ئینگلیزی و زۆربه‌ی زمانه زیندووه‌كانی دنیا بڵاوكراوه‌ته‌وه، پاڵه‌وانی ڕۆمانه‌كه‌ی (ئالان كوردیی)ه و به‌م شێوه‌یه ده‌ست پێده‌كات:
له‌سه‌ر كه‌ناری ده‌ریایه‌كی به‌ر تیشكی مانگه‌شه‌وی دره‌وشاوه، باوكێك ده‌ستی كوڕه نووستووكه‌ی گرتووه چاوه‌ڕێی هاتنی به‌له‌مێك ده‌كه‌ن، باسی درێژی هاوینانی گه‌نجی خۆی بۆ كوڕه‌كه‌ی ده‌كرد، ماڵی باپیری بیر كه‌وته‌وه له سوریا، كه هه‌ر له یادیدا مابوو، ده‌نگی نزمی جوڵانه‌وه‌ی دارزه‌یتونه‌كان له كاتی شنه‌ی بادا، ده‌نگی شیردۆشینی بزنه‌كان و ته‌قه‌ته‌قی مه‌نجه‌ڵه‌كانی نه‌نكی و قه‌ڵه‌باڵغی شاری حومێی هه‌رله بیره، مزگه‌وته‌كه و بازاڕه گه‌وره‌كه، ئه‌و كاته‌ی كه هێشتا ئاسمان هیچ بۆمبێكی به‌رنه‌دابۆوه، پاشان ده‌بوایه ڕابكه‌ن. هه‌ر كه خۆر هه‌ڵدێت، كه‌لوپه‌له‌كانیان كۆده‌كه‌نه‌وه و له‌گه‌ڵ خه‌ڵكانێكدا
گه‌شتێكی ترسناك ده‌ست پێده‌كه‌ن، ده‌گه‌ڕێن به دوای شوێنیكدا، كه دوور بێت له ترس و دڵه‌ڕاوكێ بۆ ژیانێكی ئاسوده.
ئه‌وه‌ی هه‌ردووكیان په‌یدای ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ده‌ریا ده‌یبه‌خشن به ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران UNHCR ده‌قه ئه‌ده‌بییه‌كانی خالید حوسێنی، حوكم و شه‌رعی نادادپه‌روه‌رانه‌ی تاڵیبانی ئیسلامی بۆ شه‌رعییه‌تدان به كوشتار و كۆمه‌ڵكوژی و كۆنه‌په‌رستی، مێژوویه‌ك له نه‌هامه‌تی هۆشیار ده‌كه‌نه‌وه، له‌ژێر ناوی دنیا و مه‌زهه‌ب و شمشێری ئیسلامی‌دا، كه مرۆڤایه‌تی شه‌رمی لێده‌كات. مێژووی ژنه به‌ده‌ست پیاوی جه‌للاده‌وه. مێژووی ژنه به‌ده‌ست كۆمه‌ڵگه‌ی سوننه‌تی و خێڵه‌كی، مێژووی ژنه به‌ده‌ست خێزانی دواكه‌وتوو. مێژووی ژنه به‌ده‌ست باوك و برای ناعه‌داله‌ت، مێژووی ژنه به‌ده‌ست دنیا و مه‌زهه‌و و ئیسلامییه‌وه، مێژووی ژنه به‌ده‌ست حزبی ئیسلامی و دین و شه‌رعیه‌ت، مێژووی ژنه به‌ده‌ست مه‌لا و مزگه‌وته‌وه، مێژووی ژنه به‌ده‌ست تاڵیبانه‌وه، كه ئیدیعای نوێنه‌رایه‌تی خوا ده‌كات له‌سه‌ر زه‌وی. مێژووی ژنه و مێژووی سه‌ركه‌وتنی ژنیشه به‌سه‌ر ناعه‌داله‌تی و سوكایه‌تی و لێدان مه‌لا و شه‌رعیه‌ت و مێژووی خراپ و سوكایه‌تی و حوكمی تاڵیبان و شه‌رعی ناشه‌رعییه‌وه. واته ململانێی ژنه له نێوان دوو دنیا و دوو هه‌قیقه‌ت دوو ئه‌زموون، كه دواجار ژن ده‌یباته‌وه.
دوا ڕۆمانی خالید حوسه‌ینی نوێژێك له‌سه‌ر ده‌ریا، ئێسته به زمانی هۆڵه‌ندی له كتێبخانه‌كاندا ده‌ستده‌كه‌وێت، ئه‌م ڕۆمانه‌ی دیسان باس له ململانێیه‌كی دیكه‌ی نابه‌رانبه‌ری مرۆڤ ده‌كات، له جه‌نگێكی داسه‌پاودا به‌سه‌ر گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا و به هۆیه‌وه ده‌یانی وه‌ك ئالان كوردی ده‌بنه قوربانی و ماڵولانه‌یان لێده‌شێوێت.
هیوادارم ئه‌م ڕۆمانه نوێیه‌ی ئه‌م نوسه‌ر ناوداره، به زمانی شیرینی كوردیی ببینین.
PUKmedia
سه‌رچاوه/ ژماره‌ی 9 ی گۆڤاری تاراوگه
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18