riklam

پەرلەمانی عیراق جارێكی دیكە كۆدەبێتەوە

عیراق 08:57 AM - 2018-09-15
.

.

پەرلەمانی عیراق جارێكی دیكە كۆدەبێتەوە تائێستاش دیارنیە لایەكان لەسەرهەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی گەیشتنە رێككەوتن.

د.میران محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەسەر فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە PUKmediaی راگەیاند: ئەمڕۆ 15ی ئەیلولی 2018، كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئەنجامدەدرێت و تائێستاش بەهۆی نەگەیشتنە رێكەوتنی لایەنە سیاسییەكانی عیراق، ئەگەری ئەوە هەیە كۆبوونەوەكە هەر بەكراوەیی بمێنێتەوە.

وتیشی: تائێستا زانیارییەكی ئەوتۆ نییەكە لایەنە سیاسییەكان گەیشتبێتنە رێكەوتنی تەواوەتی تا زەمانەتی ئەوە هەبێت كە لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەماندا هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجامبدرێت.

ئەو پەرلەمانتارەی فراكسۆنی یەكێتی ئەوەشی وت: ناتوانین بڵێین ئەمڕۆ دەستەی سەرۆكایەتی هەڵدەبژێردرێت یان كۆبوونەوەكە وەك جاری پێشوو بەكراوەیی دەمێنێتەوە، بۆیە ئەبێت چاوەڕوانی دەستپێكردنی كۆبوونەوەكەو ئەنجامی هەوڵی لایەنەكان بكەین كە لەكۆبوونەوەكەدا دەردەكەوێت.

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket