riklam

قوباد تاڵەبانی: یەكێتی دەبێتەوە بەهێزی یەكەم

ی.ن.ک‌‌ 11:37 PM - 2018-09-14
.

.

سەرۆكی لیستی ژمارە ١٠٥ی یەكێتی رایگەیاند لەم هەڵبژاردنەدا دەنگ و كورسییەكانی یەكێتی زیاد دەكات و یەكێتی دەبێتەوە بەهێزی یەكەم.

قوباد تاڵەبانی سەرۆكی لیستی ژمارە ١٠٥ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەدیبەیتێكدا لەگەڵ ژمارەیەك رۆژنامەنوس كە ئەمڕۆ 14ی ئەیلولی 2018 لەسلێمانی بەڕێوەچوو، بۆ بانگەشی هەڵبژاردن و گەشبینی لیستی یەكێتیش بۆ بەدەستهێنانی دەنگی زۆر لەهەڵبژاردنی 30ی ئەیلولی پەرلەمانی كوردستاندا، رایگەیاند: بەگفتوگۆ لەگەڵ زۆر كەس، لەهەڵبژاردنەكانی رابردوودا خەڵك یەكێتییان سزاداو دەنگی خۆیان بەلایەنی دیكە، بەڵام ئەو لایەنانەی دیكە نەیانتوانی لەیەكێتی باشتربن، شتێكیان نەكرد لەیەكێتی باشتر بێت، یاسایەكیان پێشكەش نەكرد لەیاساكانی یەكێتی باشتر بێت، لەحكومەتیش بڕیارێكیان دەرنەكرد لەبڕیارەكانی یەكێتی باشتربێت، بۆیە نەیانتوانی ئەو جەماوەرەی كۆیانكردبوویەوە بۆ حكومڕانییەكی تەندروست بیگوازنەوە.

وتیشی: ئەو شەڕەی ئەمڕۆ كوردستان پێویستییەتی بەیەكێتی دەكرێت، بۆیە یەكێتییەكان گەشبینن، یەكێتییەكان گەشبینن لەبەرئەوەی بەشێك لەكێشەكانی ناوخۆمان چارەسەر كردوەو بڕیارێك هەیە كۆنگرە بكەین و یەكێتی نوێ بكەینەوە، بۆیە لەم هەڵبژاردنەدا دەنگ و كورسی زیاتر لەهەڵبژاردنی پێشووی پەرلەمانی كوردستان دەهێنین و پێموایە نەك دەنگەكانی خۆمان بۆ دەگەڕێتەو‌ە، دەتوانین بڵێین دەبینەوە بەهێزی یەكەم.

 PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket