riklam

تارا رەسوڵ: لەهەڵبژاردنەكانی سوید دەنگی یەكەممان بەدەستهێناوە

تاراوگە‌‌ 09:57 PM - 2018-09-14
.

.

هونەرمەندی كورد تارا رەسوڵ كە لەسەر پارتی سۆسیال دیموكراتەكانی سویدی كاندید بوو بۆ هەڵبژاردنەكانی ئەو وڵاتە رایگەیاند پارتەكەی لەسەر ئاستی وڵاتی سویدی دەنگی یەكەمی بەدەستهێناوەو دەرچونی كاندیدەكانیش رەنگە 15 رۆژی تر بخایەنێت.

تارا رەسوڵ لەڕێی پەیجی تایبەتی خۆیەوە لەفەیسبوك بڵاویكردۆتەوە: هەڵبژاردن لەوڵاتی سوید، چەند رۆژێكە بەسەركەوتوویی كۆتایی پێهاتوە، خۆشبەختانە حزبەكەی من واتا پارتی  سۆسیال دیموكرات  بەیەكەم دەرچوو لە سەر ئاستی هەموو سوید،بەڵام هێشتا دەرچوونی كاندیدەكان دیارنیە، رەنگە 15 رۆژی تر بخایەنێت.

دەشڵێت:لێرەوە دەمەوێت سوپاسی هەموو ئەو خۆشەویستانە بكەم كە دەنگیانداوە بەسۆسیال دیموكرات و سوپاس و رێزی تایبەتم بۆ ئەو ئازیزانەی دەنگیان پێداوم و متمانەیان پێكردم ، دڵنیابن هیچ كات لەبیری ناكەم.

هەروەها سوپاسی سەرجەم راگەیاندنەكانیش دەكات بەكەناڵەكانی تەلەفزیۆن و ڕادیۆو گۆڤارو رۆژنامەكان و سایت و پەیجەكانی سۆسیال میدیا لەفەیسبوك و ئینیستاگرام كە زۆر هاوكارو یارمەتی دەربوون بۆ بڵاوكردنەوەی هەواڵی كاندید بونم.

ئەو كاندیدەی پارتی  سۆسیال دیموكراتی سوید رونیشكردۆتەوە: سوپاسی هەموو ئەوكەسانەش ئەكەم كە بەنامەو تەلەفۆن بەردەوام هەواڵم ئەپرسن و حەز بەسەركەوتنم دەكەن، راشیگەیاندوە: پلەو پۆست بەلامەوە گرینگ نیە، من هەرچیەك و لەهەر شوێنێك بم ئامانجم خزمەتكردنە بەمرۆڤایەتی و یارمەتیدانی هاووڵاتیان بێ جیاوازی و هەوڵی جدیش دەدەم لەڕێگەی سۆسیال دیموكراتەوە ببمە پردێكی پەیوەندی باش لەنێوان هاووڵاتیان و حكومەت بۆ گەیاندنی داواكارییەكانیان و خزمەتكردنیان.

PUKmedia 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket