riklam

لیستی ١٠٥ی یەكێتی لەپارێزگای هەڵەبجە كەرنەڤاڵی جەماوەری سازدەكات

ی.ن.ک‌‌ 08:45 PM - 2018-09-14
.

.

كەرنەڤاڵی جەماورەی لیستی ژمارە ١٠٥ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەپاریًَزگای هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت.

سەمیر هەورامی وتەبێژی هەڵمەتی قوباد تاڵەبانی سەرۆكی لیستی ۱٠٥ی یەكێتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: سبەینێ شەممە 15ی ئەیلولی 2018، كەرنەڤاڵی جەماوەری لیستی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان ژمارە ١٠٥، بەسەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی كاندیدی ژمارە ۱، لەپارێزگای ھەڵەبجەی شەهید پایتەختی ئاشتی بەرێوەدەچێت. 

وتیشی: كەسوكاری سەربەرزی شەھیدان و قوربانیانی كیمیاباران، كەمئەندامانی سەنگەر، پێشمەرگە دێرینەكان، هەڤاڵان و لایەنگرانی یەكێتی، گەنجان، ژنان، چین و توێژەكانی ھەڵەبجە، لەگەڵمان بن ھەمووان پێكەوە، بۆ ئارامی، ھەلی كار و خزمەت.

لەبارەی كاتی بەڕێوەچوونی كەرنەڤاڵەكە، رایگەیاند: كەرنەڤاڵەكە سەعات ٤ی پاش نیوەڕۆ، لەھۆڵی بۆنەكانی پارێزگای ھەڵەبجە بەرێوەدەچێت.

 PUKmedia 

 

 

7896.jpg

 

34636.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket