riklam

حه‌دیسی: حكومه‌ت به‌رنامه‌یه‌ك بۆ روپه‌ڕووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی راده‌گه‌یه‌نێت

عیراق 04:20 PM - 2018-09-14
.

.

وته‌بێژی نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، جه‌ختده‌كاته‌وه‌، به‌مزووانه‌ حكومه‌ت چه‌ند لیژنه‌یه‌ك بۆ روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی دروست ده‌كات و به‌چه‌ند شێوه‌یه‌و میكانیزمێك روبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵكار ده‌بنه‌وه‌.

 

سه‌عد حه‌دیسی وته‌بێژی نوسینگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاندوه‌:" حكومه‌ت چه‌ند بڕیارێكی گرنگ بۆ روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌ته‌واوی ئاسته‌ جیاوازه‌كان ده‌رده‌كات".

 

وتیشی:" ئه‌و بڕیارانه‌ له‌ڕێگه‌ی خودی سه‌رۆك وه‌زیران به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ چاودێری ده‌كرێت، و هاوكات لیژنه‌ی چاودێری دارایی و نه‌زاهه‌و ئه‌مینداریه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران چاودێری و لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌كرێت".

 

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket