riklam

ھه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران بۆ چین و ھیندستان كه‌میكردووه‌

ئابوری 02:31 PM - 2018-09-14
.

.

ھه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران بۆ چین و ھیندستان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌میكردووه‌.

به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی ئاژانسی ھه‌واڵی فه‌ره‌نسا، زۆربه‌ی نه‌وتی ئێران له‌ بازاڕه‌كانی ئاسیادا ساغده‌كرێته‌وه‌و چین و ھیندستان كه‌ له‌ گه‌وره‌ترین كڕیارانی نه‌وتی خاوی ئێرانن، به‌ كاریگه‌ریی گه‌ڕانه‌وه‌ی سزاكانی ئه‌مریكا، كڕینی نه‌وتی ئێرانیان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌مكردووه‌ته‌وه‌.

ھه‌رچه‌نده‌ سزای سه‌ر كه‌رتی نه‌وتی ئێران ھێشتا له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ نه‌خراوه‌ته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، به‌ڵام پێده‌چێت ھه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌ سزادانی ھه‌ر وڵاتێك كه‌ مامه‌ڵه‌ی بازرگانی له‌گه‌ڵ ئێراندا ئه‌نجام بدات كاریگه‌ریی راسته‌وخۆی له‌سه‌ر كه‌رتی نه‌وتی ئه‌و وڵاته‌ ھه‌بووبێت.

ئاژانسی ھه‌واڵیی فه‌ڕه‌نسا له‌ زاری دامه‌زراوه‌ی ئابووریی بڵومبێرگه‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌: له‌ نێوان مانگی مایس و حوزه‌یرانی رابردوودا فرۆشتنی نه‌وتی ئێران به‌و وڵاتانه‌ به‌رێژه‌ی له‌ 24% كه‌میكردووه‌.

PUKmediaئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket