riklam

راگه‌یه‌نراوی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی و هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری

ی.ن.ک‌‌ 01:07 PM - 2018-09-14
.

.

دوای كۆتایی هاتنی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو وه‌فدی باڵای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری له‌ شاری سلێمانی، هه‌ردوولا راگه‌یه‌نراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
 
راگه‌یه‌نراوی هاوبه‌شی (یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری)
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 14ی ئه‌یلولی 2018 له‌شاری سلێمانی و له‌ ماڵی (كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی) جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی و به‌ ئاماده‌بونی (د.به‌رهه‌م ساڵح) سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی كۆبونه‌وه‌ی باڵای (یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و هاوپه‌یمانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری) ئه‌نجامدرا.

له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیانكرده‌وه‌ له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كانی كوردستان و ئه‌و كێشانه‌ی روبه‌رووی هاووڵاتییان بۆته‌وه‌. ئه‌مه‌ش له‌چوارچێوه‌ی رێكه‌وتنێكی سیاسی هه‌مه‌لایه‌نه‌ بۆ رێكخستنه‌وه‌ی ناوماڵی كوردستانی به‌ هاوبه‌شی هێزو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان.
بڕیاریشدرا كۆبونه‌وه‌كان به‌رده‌وام بن.

هاوپه‌یمانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket