riklam

هاووڵاتیانی ئیدلب خۆیان ده‌مامك بۆ چه‌كی كیمیایی دروستده‌كه‌ن

جیهان 11:44 AM - 2018-09-14
.

.

له‌گه‌ڵ زیادبوونی ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له‌لایه‌ن سوپای سوریاوه‌، هاووڵاتییانی ئیدلب له‌ قتووی خواردنه‌وه‌ گازیه‌كان و چه‌ند پێداویستییه‌كی سه‌ره‌تایی ده‌مامكی به‌رگرتن له‌ گازی كیمیایی دروست ده‌كه‌ن.

تا دێت هۆشداریی وڵاتانی رۆژئاوا له‌ ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له‌لایه‌ن سوپای سوریاوه‌ زیاتر ده‌بێت، جۆن بۆڵتن، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاش رایگه‌یاندووه‌: ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی له‌و رووه‌وه‌ هاوده‌نگن كه‌ ئه‌گه‌ر سوریا له‌ سه‌ری ئیدلب چه‌كی كیمیایی به‌كاربهێنێت، ئه‌وا له‌ هێرشه‌كه‌ی سه‌ر خان شه‌یخون زه‌ره‌ر و زیانی زیاتری لێده‌كه‌وێته‌وه‌.

به‌و هۆیه‌شه‌وه‌، هاووڵاتییانی ئیدلب، به‌ به‌كارهێنانی قتووی خواردنه‌وه‌ گازیه‌كان و چه‌ند پێداویستیه‌ك، ده‌مامكی به‌رگرتن به‌ گازی كیمیایی دروستده‌كه‌ن، له‌ناو ده‌مامه‌كه‌كه‌شدا دوو فلته‌ری له‌ لۆكه‌ دروستكراو داده‌نرێت، له‌ نێوان دوو فلته‌ره‌كه‌شدا مادده‌یه‌كی كاربۆن یاخود خه‌ڵوزی تێده‌كرێت، ئه‌ویش به‌ رێژه‌ی له‌ 90% ی قتووه‌كه‌ بگرێت هه‌تا بتوانێت مادده‌ ژه‌هراویه‌كان بگرێته‌ خۆی.

چه‌ند توێژه‌رێكی نێوده‌وڵه‌تی كه‌ له‌ بواری مافه‌كانی مرۆڤدا كارده‌كه‌ن، دوێنێ رایانگه‌یاند: رژێمی سوریا له‌ ساڵی 2013 ه‌وه‌ كه‌ له‌ناوبردنی چه‌كه‌ كیمیاییه‌كانی راگه‌یاندووه‌، 33 جار هێرشی كیمیایی له‌ شه‌ڕه‌كانیدا به‌كارهێناوه‌.

پارێزگای ئیدلب دوایین پارێزگای سوریایه‌ كه‌ له‌ژێر كۆنتڕۆڵی گروپه‌ چه‌كداره‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا مابێت و له‌ ئێستاشدا دیمه‌شق له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه‌ ئه‌و شاره‌ كۆنتڕۆڵبكاته‌وه‌ و وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكاش هۆشداری ده‌ده‌ن له‌ به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له‌لایه‌ن سوپای سوریاوه‌، له‌ به‌رامبه‌ریشدا، رووسیا ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌ و ده‌ڵێت: گرووپه‌ چه‌كداره‌كان چه‌كی كیمیایی به‌كارده‌هێنن بۆ تۆمه‌تباركردنی حكومه‌تی دیمه‌شق هه‌تا وڵاتانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی هێرشی ئاسمانی بكه‌نه‌ سه‌ر سوریا.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

45424545.jpg

454245424.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket