riklam

موقته‌دا سه‌در ھه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات

عیراق 10:05 AM - 2018-09-14
.

.

رابه‌ری ره‌وتی سه‌در، ھه‌ڕه‌شه‌ی په‌نابردن بۆ ئۆپۆزسیۆن بوون ده‌كات، ئه‌گه‌ر بێتوو كه‌سانی ته‌كنۆكراتی سه‌ربه‌خۆ بۆ پۆستی وه‌زاره‌ته‌كان كاندید نه‌كرێن.

موقته‌دا سه‌در رابه‌ری ره‌وتی سه‌در له‌ ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ باڵاكانی عیراقدا رێككه‌وتوون كه‌سانی ته‌كنۆكراتی سه‌ربه‌خۆ بۆ پۆستی وه‌زاره‌ته‌كان كاندید بكه‌ن، دوور له‌  دابه‌شكاریی حزبی و تائیفی و ره‌گه‌زی و به‌ پێی پێوه‌ره‌ دروست و قبوڵكراوه‌كان و به‌پێی پسپۆڕی و لێھاتوویی و ده‌ستپاكی، كاندیدی وه‌زاره‌ته‌كان ھه‌ڵبژێردرێن.

رونیشیكردووه‌ته‌وه‌: ھه‌ندێك له‌ سیاسییه‌كان بیرۆكه‌ی دانانی كه‌سانی ته‌كنۆكراتی سه‌ربه‌خۆیان ره‌تكردووه‌ته‌وه‌و ده‌یانه‌وێت عیراق بگه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ چوارگۆشه‌ی یه‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵكاران به‌ به‌رگێكی نوێ بگه‌ڕێنه‌وه‌و حزبه‌كان و ده‌سته‌ ئابوورییه‌كانیان ده‌ستبگرن به‌سه‌ر ئیراده‌ی گه‌ل و مافه‌كانیدا.

دووپاتیشیكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌و جۆره‌ ھه‌ڵوێستانه‌ به‌رده‌وامبن، په‌نا ده‌باته‌ به‌ر ئۆپۆزسیۆن بوون.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket