riklam

پارێزگاری به‌سره‌: ئاماده‌م بچمه‌ به‌رده‌م دادگا

عیراق 09:59 AM - 2018-09-14
.

.

پارێزگاری به‌سره‌ ئاماده‌یی خۆی پیشاندا بچێته‌ به‌رده‌م دادگا بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و سكاڵایه‌ی له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ی پێشووی پۆلیسی پارێزگاكه‌یه‌وه‌ له‌سه‌ری تۆماركراوه‌.

ئه‌سعه‌د عیدانی پارێزگاری به‌سره‌ رایگه‌یاندوه‌: دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی و تۆماری ده‌نگی لایه‌ كه‌ ده‌یسه‌ڵمێنێت جاسم سه‌عدی، فه‌رمانده‌ی پێشووی پۆلیسی به‌سره‌ به‌رتیلی له‌ چه‌ند ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس وه‌رگرتووه‌، رونیشیكرده‌وه‌، ئاماده‌یه‌ بچێته‌ به‌رده‌م دادگاو بێبه‌ری بوونی خۆی له‌و تۆمه‌تانه‌ بسه‌لمێنێت كه‌ ئاڕاسته‌ی كراوه‌.

دوای ئه‌وه‌ی پارێزگاری به‌سره‌ له‌ دوایین دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا فه‌رمانده‌ی پێشووی پۆلیسی پارێزگاكه‌ی به‌ گه‌نده‌ڵی تۆمه‌تبار كرد، فه‌رمانده‌ی پێشووی پۆلیسی به‌سڕه‌ سكاڵای له‌سه‌ر تۆماركردو دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌تۆمه‌تی ناوزڕاندن فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ پارێزگای به‌سره‌ ده‌ركرد.

PUKmedia ئاژانسه‌كانی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket