riklam

زریانی فلۆرێنس گه‌یشته‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تری ئه‌مریكا

جیهان 09:45 AM - 2018-09-14
.

.

زریانی فلۆرێنس ده‌گاته‌ ناوچه‌كانی كه‌نداوی رۆژھه‌ڵاتی ئه‌مریكاو سه‌رباری ھۆشدارییه‌كانی حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌، به‌ڵام ھێشتا ژماره‌یه‌ك ھاووڵاتی ماڵه‌كانیان جێنه‌ھێشتووه‌.

رۆی كووپه‌ر، پارێزگاری باكوری ویلایه‌تی كارۆلینای ئه‌مریكا زریانه‌كه‌ به‌ "مێژوویی" ناوده‌بات، حكومه‌تی ئه‌مریكا له‌ رۆژانی رابردودا دانیشتووانی ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌ ئه‌گه‌ری گه‌یشتنی زریانه‌كه‌یان ھه‌یه‌ ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ماڵه‌كانیان جێبھێڵن و روو له‌ ناوچه‌ ئارامه‌كان بكه‌ن.

سه‌ره‌ڕای چه‌ند جارێك ئاگاداركردنه‌وه‌، به‌ڵام ھێشتا زۆرێك له‌ دانیشتووانی ئه‌و ناوچانه‌ له‌ ماڵه‌كانی خۆیاندا ماونه‌ته‌وه‌و ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ شوێنه‌كانیان جێبھێڵن، ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ زیاتر له‌160 هه‌زار ماڵ و شوێنی كار بێ كاره‌بان و ڕێژه‌ی مه‌ترسییه‌كانی زریانه‌كه‌ش له‌زیادبووندایه‌.

زریانه‌كه‌ به‌ خێرایی 90 كم له‌ سه‌عاتێكدا به‌ره‌و ناوچه‌كانی ئه‌مریكا ده‌چێت و ئه‌گه‌ری دروستبوونی لافاو و روودانی كاره‌ساتی به‌دواوه‌یه‌، ھه‌ر له‌به‌ر ئه‌م ھۆكاره‌ش زیاتر له‌ ملیۆنێك له‌ دانیشتووانی ناوچه‌كانی باكورو باشوری كارۆلینا و ڤێرجینیا فه‌رمانیان پێكراوه‌ كه‌ ماڵه‌كانیان جێبھێڵن.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket