PUKmedia یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

ئــه‌مـڕۆ لــه‌ مـێژوودا


14/9/2018 09:33:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

14 سێبته‌مبه‌ر ئه‌یلول

رووداوه‌كان:
320: قه‌دیس (هیلانه‌) دایكی (قوسته‌نتین) داوای له‌ كوڕه‌كه‌ی كرد ئاینی مه‌سیحی بڵاوبكاته‌وه‌.
786: هارونه‌ ره‌شید خه‌لافه‌تی گرته‌ ده‌ست دوای كوژرانی براكه‌ی (هادی).
1812: ناپلیۆن پۆناپارت توانی مۆسكۆ داگیر بكات كه‌ گرنگترین شاری ئیمبراتۆریه‌تی روسیا بوو.
1820: ریچ بۆ جاری دووه‌م ده‌گاته‌وه‌ سلێمانی.
1899: پیره‌مێردی شاعیر ده‌كری به‌ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئه‌سته‌مبوڵ له‌ سه‌ر فرمانی سوڵتان عه‌بدولحه‌میدی دووه‌م.
1901: سیۆدۆر رۆزفلت بوو به‌ سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ دوای سه‌رۆك (ویلیام مكینلی) كه‌ له‌ ئه‌نجامی برینه‌كه‌ی به‌هۆی هێرشكردنه‌ سه‌ری له‌ 6ی سێبته‌مبه‌ر وه‌فاتیكرد.
1917: راگه‌یاندنی سیسته‌می كۆماری له‌ روسیا.
1922: به‌ستنی یه‌كه‌م كۆنگره‌ی كورد له‌ باشووری كوردستان له‌ شاری سلێمانی و شێخ مه‌حمودی حه‌فید وه‌كو مه‌لیكی كوردستان به‌شداری تێداكرد.
1967: خۆكوشتنه‌وه‌ی موشیر (عه‌بدولحه‌كیم عامر) به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی ژه‌هره‌وه‌.
1982: تیرۆركردنی سه‌ركۆماری لوبنانی هه‌ڵبژێراو (بشیر الجمیل) ئه‌وه‌ش پێش راده‌ستكردنی پۆسته‌كه‌ی به‌ چه‌ند رۆژێك.
1988: حكومه‌تی عێراق له‌ ناوچه‌ی زراره‌تی چه‌ند گوند و باخێكی وێرانكرد.
1989: كشانه‌وه‌ی دوا پێشمه‌رگه‌ی ینك له‌ باشووری كوردستان.
1992: دامه‌زراندی زانكۆی دهۆك.
1996: هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ده‌سه‌ڵاتداری له‌ بۆسنه‌ و هه‌رسك.
1999: له‌ دوای هه‌وڵێكی زۆر و پشتگیری كردن كۆماری (كریباس) وه‌رگیرا به‌ ئه‌ندام له‌ رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان.
2000: یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی سه‌ندیكای كارمه‌ندانی كوردستان له‌ سلێمانی.
2003: وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا (كوڵن پاوه‌ڵ) بۆ یه‌كه‌مجار سه‌ردانی عێراقی كرد له‌ پاش رووخانی رژێمی به‌عس.
2003: سوید له‌ راپرسیه‌كی گشتیدا ره‌تی ئه‌وه‌ی كرده‌وه‌ كه‌ پشت به‌ دراوی یۆرۆ ببه‌ستێت.
2005: ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراو له‌ (كازمیه‌) له‌ به‌غداد كه‌ بووه‌ هۆی كوژرانی زیاد له‌ 150 كه‌س و برینداربوونی زیاتر له‌ 75 كه‌سی تر و زیان گه‌یاندن به‌ ده‌یان ئۆتۆمبیل و دوكان و خانوو و كه‌لوپه‌لی دیكه‌.
2005: دانیشتنی یه‌كه‌می رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌ بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی 60 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنیدا، كه‌ 70 سه‌رۆكی وڵاتان ئاماده‌ی بوون له‌وانه‌ش به‌ڕێز مام جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌ركۆماری عێراقی فیدڕاڵ.

له‌دایكبوون:
1580: فرانشیسكۆ دی كیفیدۆ، نوسه‌ری ئیسپانی.
1769: ئه‌لكسه‌نده‌ر فون هومبولت، دۆزه‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانی.
1849: ئیڤان بافلۆف، زانای فزیۆلۆجیای روسی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 1904ز.
1864: رۆبه‌رت سیسیل، سیاسه‌تمه‌دار و پارێزه‌ری به‌ریتانی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی 1937ز.
1886: جان مازاریك، سیاسه‌تمه‌دار و دیبلۆماتی چیكۆسلۆفاكی.
1920: لورنس كلین، ئابوریناسی ئه‌مریكی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵ له‌ زانسته‌ ئابووریه‌كان له‌ ساڵی 1980ز.
1926: میشال بوتور، رۆماننوسی فه‌ره‌نسی.
1935: ئه‌حمه‌د ماهیر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر.
1936: فرید مراد، پزیشك و ده‌رمانسازی ئه‌مریكی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 1998ز.
1937: رینزو بیانو، ئه‌ندازیاری ته‌لارسازی ئیتالی.
1944: گونته‌ر نیتزر، یاریزانی تۆپی پێی ئه‌ڵمانی.
1947: سام نیل، ئه‌كته‌ری نیوزیله‌ندی.
1956: كوستاس كرامنلیس، سه‌ره‌ك وه‌زیرانی یۆنان.
1956: رای ویلكینز، یاریزان و راهێنه‌ری تۆپی پێی ئینگلیزی.
1965: دیمتری میدفیدیف، سه‌رۆكی روسیای فیدراڵ.
1972: می البلوشی، ژنه‌ ئه‌كته‌ری كوێتی.
1972: شیدو ناكامرا، ئه‌كته‌ری یابانی.
1973: لینفوی بریموس، یاریزانی تۆپی پێی ئینگلیزی.
1978: یوسف الشریف، ئه‌كته‌ری میسری.
1983: ئامی واینهاوس، ژنه‌ گۆرانیبێژی ئینگلیزی.

وه‌فات:
258: سان سیبریان، ئه‌سقه‌فی قرتاج.
585: ئیمبراتۆر بیداتسو، ئیمبراتۆری یابان.
786: ئه‌و محه‌مه‌د موسا الهادی، خه‌لیفه‌ی عه‌باسی.
1146: عیماده‌دین زه‌نكی، سه‌ركرده‌ی موسڵمان.
1321: دانتی ئه‌لیگیری، شاعیری ئیتالی.
1523: پاپا ئه‌دریانی شه‌شه‌م، پاپای كه‌نیسه‌ی رۆمانی كاسۆلیكی.
1852: ئارسه‌ر ویلزلی، سه‌ره‌ك وه‌زیرانی شانشینی یه‌كگرتوو.
1901: ویلیام مكینلی، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان.
1916: خۆسیه‌ ئیچیگارای، زانای بیركاری و نوسه‌ری ئیسپانی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی ساڵی 1904ز.
1920: (ئیبراهیم بایز ئاغا)مه‌خمووری، شۆڕه‌سواری ناوداری نه‌ته‌وه‌یی كورد.
1966: جه‌مال جورسیل، سه‌رۆكی توركیا.
1967: موشیر عه‌بدولحه‌كیم عامر، وه‌زیری به‌رگری میسری.
1969: شێخ جه‌میل موفتی، كه‌سایه‌تی ئاینی كورد.
1980: حه‌سه‌ن فایه‌ق، ئه‌كته‌ری میسری.
1982: شاژنه‌ گریس كیلی، شاژنی مۆناكۆ.
1982: بشیر الجمیل، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێراوی لوبنانی.
1985: مه‌لا حه‌سه‌نی كوردی (هشیار)، شاعیری كورد.
1995: د. محه‌مه‌د قه‌ره‌داغی، راگری كۆلیژی كارگێڕی و ئابووری زانكۆی سه‌لاحه‌دین.
2010: محه‌مه‌د ئه‌ركۆن، بیریار و توێژه‌ری ئه‌كادیمی و مێژوونوسی جه‌زائیری.

جه‌ژن و بۆنه‌كان:

جه‌ژنی خاچ.

PUKmedia ئا/حسێن هه‌ڵه‌بجه‌یی


وێنە هەواڵ
  • image04
  • سه‌ده‌یه‌ك به‌سه‌ر راگرتنی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م تێده‌په‌ڕێت

  • image04
  • سێهه‌مین فێستیڤاڵی هه‌نگوین له‌ سلێمانی

  • image04
  • هەڵبژاردنەكانی نوێنەران و پیرانی ئەمریكا به‌ڕێوه‌چوو

  • image04
  • په‌لكه‌ زێڕینه‌ی سلێمانی

  • image04
  • یه‌كه‌م دانیشتنی خولی نوێی په‌رله‌مان ئه‌نجامدرا

  • image04
  • له‌ناوچوونی ژماره‌یه‌كی زۆر ماسی له‌بابل

  • image04
  • پایز له‌ ده‌ڤه‌ری پێنجوێن

  • image04
  • پردی بن قه‌راتێ- سمیلان- دۆڵی ڕۆستێ


                                           

كۆمیته‌ی ئه‌ڵمانیا كۆنفرانسی ئه‌نجامداو ده‌سته‌یه‌كی نوێی هه‌ڵبژارد


بەسەرپەرشتی کۆمیتەی رێکخستنی ئەڵمانیای یەکێتی نیشتمانی کوردستان و ئامادەبونی سدیق کرژەیی کارگێڕی کۆمیتەو بەرپرسری بەشێ چاودێری و بەدوادا چوون و ژمارەیەکی دیاری کادران و ئەندامانی رێکخستنە...


  رۆژی فیلمی كوردی له‌ ئه‌مستردام به‌ڕێوه‌چوو
  رۆژی فلمی كوردی له‌ ئه‌مستردام به‌ڕێوه‌ده‌چێت
                                           

ره‌هبه‌ر سه‌ید برایم: خه‌ڵك فه‌رمانڕه‌وایی یه‌كێتی قبوڵه‌


ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ PUKmedia رایده‌گه‌یه‌نێت، وه‌...


  قوباد تاڵه‌بانی: یه‌كێتی به‌ره‌و به‌رزبوونه‌وه‌‌ و به‌هێزتربوون ده‌ڕوات
  شێخمووس : ته‌نیا لایه‌نێك ناتوانێت حوكمڕانیى هه‌رێم بكات
                                           

سه‌ده‌یه‌ك به‌سه‌ر راگرتنی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م تێده‌په‌ڕێت

یه‌ك سه‌ده‌ به‌سه‌ر راگرتنی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م تێده‌په‌ڕێت و له‌و یاده‌شدا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 11-11-20...


  تاران.. فێستیڤاڵی كورته‌ فیلم به‌ڕێوه‌ده‌چێت
  سلێمانی.. شارێك لە كەلتور و خۆڕاگری


کاریکاتێر