riklam

‌ سلێمانی‌.. سه‌رۆكی‌ باندێكی‌ تاوانكاریی ده‌ستگیر ده‌كرێت

کوردستان 08:52 PM - 2018-09-13
.

.

مه‌فره‌كانی‌ پۆلیسی‌ سلێمانی‌ سه‌رۆكی‌ باندێكی‌ تاوانكاریی ده‌ستگیر ده‌كه‌ن
له‌چوارچێوه‌ی‌ هه‌ڵمه‌ته‌ به‌رده‌وامه‌كانی‌ مه‌فره‌زه‌كانی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ بۆ ده‌ستگیركردنی‌ ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ی‌ فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردنیان هه‌یه‌و له‌لایه‌ن دادگاوه‌ داواكراون، پاشنیوه‌رۆی‌ ئه‌مڕۆ 13-9-2018، له‌روبه‌روبونه‌وه‌یه‌كدا توانرا سه‌رۆكی‌ باندێكی‌ تاوانكاریی ده‌ستگیر بكرێت.

پاش ئه‌وه‌ی‌ ئه‌مرۆ هێزێكی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوان‌و مه‌فره‌زه‌یه‌كی‌ پۆلیسی‌ سلێمانی‌ هه‌ستان به‌جێبه‌جێكردنی‌ ئه‌رك‌و فه‌رمانه‌كانیان‌و بازگه‌یه‌كی‌ كاتیان دانا له‌ژێر پردی‌ وڵوبه‌ی‌ شاری‌ سلێمانی‌ به‌مه‌به‌ستی‌ ده‌ستگبركردنی‌ ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ی‌ فه‌رمانی‌ ده‌ستگبركردنیان هه‌یه‌، توانرا سه‌رۆكی‌ باندێكی‌ تاوانكاریی به‌ناوی‌ (ئـ، ع، ن) دانیشتوی‌ قه‌زای‌ سه‌یدسادق ده‌ستگیربكه‌ن.

له‌كاتی‌ ده‌ستگیركردنیدا، تۆمه‌تباری‌ ناوبراو روبه‌روی‌ مه‌فره‌زه‌كانی‌ پۆلیس بوه‌وه‌و هه‌وڵی‌ هه‌ڵهاتنیدا، به‌ڵام له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ پۆلیسه‌وه‌ به‌برینداری‌ ده‌ستگیركرا. هاوكات دو تۆمه‌تباری‌ دیكه‌ كه‌ له‌گه‌ڵیدا بون هه‌ڵهاتون‌و هێزه‌كانی‌ پۆلیس له‌هه‌وڵی‌ ده‌ستگیركردنیاندان.

تۆمه‌تباره‌ ده‌ستگیركراوه‌كه‌ سه‌رۆكی‌ باندێكی‌ تاوانكارییه‌ كه‌ به‌چه‌ندین ماده‌ی‌ یاسایی له‌لایه‌ن دادگاوه‌ داواكراوه‌ له‌وانه‌ش ماده‌كانی‌ 443و 430و 431و 456و چه‌ند ماده‌یه‌كی‌ یاسایی تر.

له‌ئێستادا تۆمه‌تباره‌كه‌ له‌نه‌خۆشخانه‌یه‌و له‌ژێر چاودێری‌ پزیشكیدایه‌و باری‌ ته‌ندروستی‌ جێگیره‌و به‌بریاری‌ دادوه‌ر به‌نده‌.

هه‌روه‌ها له‌كاتی‌ ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تباره‌كه‌و به‌هۆی‌ روبه‌روبونه‌وه‌كانه‌وه‌، ئه‌فسه‌رێك‌و دو كارمه‌ندی‌ هێزه‌كانی‌ پۆلیس بریندار بون‌و له‌ئێستادا چاره‌سه‌ری‌ پزیشكییان بۆ كراوه‌و باری‌ ته‌ندروستییان جێگیره‌.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ هاوڵڕتیان دڵنیا ده‌كاته‌وه‌ كه‌ هه‌ڵمه‌ته‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تباران‌و ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردنیان هه‌یه‌و له‌لایه‌ن دادگاوه‌ داواكراون.

 PUKmedia راگه‌یاندنی پۆلیسی‌ سلێمانی‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket