riklam

رۆژئاوا.. هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له‌ پێشڕه‌ویدان

جیهان 07:06 PM - 2018-09-13
.

.

هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) له‌ شه‌ڕی دژی تیرۆرستانی داعش له‌ باغوزی سه‌ر به‌ دێرزور له‌ پێشڕه‌ویدایه‌و توانیویه‌تی 3 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌ كۆنتڕۆڵبكات.

ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ئاماری شه‌ڕو ئۆپراسیۆنه‌كانی رۆژی چوارشه‌ممه‌و ئه‌مڕۆی بڵاوكرده‌وه‌و به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌، شه‌ڕڤانان له‌ گوندی باغوزی سه‌ر سنووری عیراق و سوریا توانیویانه‌ 3 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌ كۆنتڕۆڵبكه‌نه‌وه‌.

به‌پێی ئاماره‌كه‌ی ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هه‌سه‌ده‌، له‌ چوارچێوه‌ی ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی سبه‌ینێ و ئه‌مڕۆدا، 23 تیرۆرست كوژراون و له‌ به‌رامبه‌ریشدا، 10 شه‌ڕڤان به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینه‌وه‌ بریندارن.

هه‌روه‌ها فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌‌تی دژی داعش له‌ ئۆپراسیۆنه‌كه‌دا به‌شداربوون.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket