riklam

سزاكانی سه‌ر بانكی ناوه‌ندیی عیراق ھه‌ڵپه‌سێردران

ئابوری 06:52 PM - 2018-09-13
.

.

یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌ره‌سمی ناوی بانكی ناوه‌ندیی عیراقی له‌ لیستی سزاكان لابرد.

بانكی ناوه‌ندیی عیراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكردوه‌ته‌وه‌: یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌ره‌سمی ناوی عیراقی له‌ لیستی ئه‌و سزایانه‌ ده‌رھێناوه‌ كه‌ یه‌كێتییه‌كه‌ به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ده‌زگادا سه‌پاندویه‌تی.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، ئه‌و سزایانه‌ له‌ سه‌رده‌می رژێمی پێشوودا به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك ده‌زگای دارایی عیراقدا سه‌یپێندراون و له‌ نێویشیاندا بانكی ناوه‌ندی ھه‌بووه‌.

ھه‌نگاوی لابردنی سزاكانیش به‌ھۆی ئه‌و پێشكه‌وتنه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی رابردوودا بانكه‌كه‌ به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌و له‌ دوای لابردنی سزاكانیش، رێگه‌ به‌ بانكه‌ جیھانییه‌كان و ئه‌وروپییه‌كان ده‌درێت مامه‌ڵه‌ی زیاتر له‌گه‌ڵ بانكی ناوه‌ندیی عیراقدا بكه‌ن.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket