riklam

یەكێتی پێشوازی لەیەكگرتنەوەی لەگەڵ هاوپەیمانی دەكات

ی.ن.ک‌‌ 05:24 PM - 2018-09-13
.

.

ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی پێشوازی لەداوایەكی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی‌و دادپەروەری دەكات بۆ یەكگرتەوە لەگەڵ یەكێتی و بۆ ئەو مەبەستەش بڕیاریداوە وەفدێكی باڵای بۆ لێكتێگەیشتن ‌و سەرەنجام یەكگرتنەوە پێكبهێنرێت.

بۆ بڕیاری هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی‌و دادپەروەریش، لەگەڵ یەكێتی دەست بەگفتوگۆ بكەن بۆ یەكگرتنەوە، سەركردایەتی پێشوازی لەم دەستپێشخەرییە كردو، وەفدێكی باڵای بۆ لێكتێگەیشتن ‌و سەرەنجام یەكگرتنەوە، پێكهێنا.

راگه‌یه‌نراوی رۆژنامه‌وانی له‌سه‌ر كۆبونه‌وه‌ی
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

ئه‌مڕۆ نیوه‌ڕۆ (13/9/2018) ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی، جێگری سكرتێری گشتی (ی.ن.ك) سه‌باره‌ت به‌ (دۆخی عێراق، هه‌ڵبژاردنی كوردستان، گفتوگۆكردن له‌ نێوان هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی‌و دادپه‌روه‌ری و یه‌كێتی بۆ  رێكه‌وتن به‌ ئاراسته‌ی یه‌كخستن) كۆبونه‌وه‌ی نائاسایی كرد.
كۆبونه‌وه‌، دوا ورده‌كاری دۆخی عێراق، كۆبونه‌وه‌ی یه‌كێتی‌و پارتی، هه‌ڵبژاردن، پرسی كه‌ركوك، جارێكی تر هه‌ڵسه‌نگانده‌وه‌. سه‌ره‌نجام:
ئاماژه‌ی گۆڕانكاریه‌كانی له‌بۆچونی لایه‌نه‌كانی شیعه‌و سوننه‌، بۆ دروستكردنی كوتله‌ی گه‌وره‌و چۆنیه‌تی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی عێراق‌و جێگره‌كانی، به‌گۆڕانكاری باش زانی‌و پێی باش بوو، وه‌فدی هاوبه‌شی كوردستانی، ئه‌م گۆڕانكاریانه‌ له‌ناو بلۆكی فراكسیۆنه‌كان، بۆ به‌شدارییه‌كی كارا بقۆزێته‌وه‌ كه‌ كاندیدێكی شایسته‌ بۆ سه‌رۆكی كۆماری عێراق‌و سه‌رۆك وه‌زیران‌و پاشان، په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌ی یه‌كێتی‌و پارتی، له‌سه‌ری رێك بكه‌وین.
سه‌باره‌ت به‌ سه‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردن‌و پرسی كه‌ركوكیش، كۆبونه‌وه‌ جه‌ختده‌كاته‌وه‌ كه‌:
حكومه‌تی مه‌ده‌نی بگه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ركوك‌و ناوچه‌ جێناكۆكه‌كانی ماده‌ی (140). پیشمه‌رگه‌و ئاسایش‌و پۆلیسی ئیتحادی، پێكه‌وه‌ ئاسایشی كه‌ركوك‌و ناوچه‌كان بگرنه‌ده‌ست. ئه‌مه‌ش، له‌روانگه‌ی یه‌كێتییه‌وه‌، به‌ستراوه‌ به‌وه‌ی كه‌ به‌پێی شایسته‌یی دواهه‌ڵبژاردن، پارێزگاری كه‌ركوك هه‌ڵبژێرێ‌. ئه‌ویش ته‌نها پارێزگاری كاندیدكراوی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌.
له‌ بڕوابوونمان به‌ چه‌سپاندنی ئارامی ‌و رێكخستنه‌وه‌ی تواناكانمان، بڕیارماندا به‌ پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی‌و دادپه‌روه‌ری، بۆ رێكه‌وتن ‌و ئاراسته‌ی یه‌كخستن.
بۆ هه‌ڵبژاردنی كوردستانیش، ده‌ستخۆشیی له‌ ده‌ستپێكی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن له‌ده‌روازه‌ی راپه‌ڕین كردو بڕیاریشی دا، بۆ سه‌رخستنی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن، به‌رپرسی سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌ باڵاكانی یه‌كێتی كۆببنه‌وه‌و به‌رنامه‌ی چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی ته‌واوی كادرو ئه‌ندامانی یه‌كێتی دابڕێژن. ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی یه‌كێتیش، به‌جۆش‌و خرۆشتر هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌و چالاكی سه‌رۆكی لیستی (105)و كاندیده‌ دڵسۆزو مه‌ده‌نیخوازه‌كانی یه‌كێتی، روماڵ بكه‌ن.

ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
13/9/2018

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket