riklam

حاكم قادر:لیستەكەمان لەپەرلەمان و حكومەتی داهاتوو سەرمەشقی گۆڕانكاریی ریشەیی دەبێت

ی.ن.ک‌‌ 04:56 PM - 2018-09-13
.

.

حاكم قادر حەمەجان لێپرسراوی مەڵبەندی 1ی رێكخستنی سلێمانی لەكەرنەڤاڵی  ناساندنی كاندیدەكانی لیستی 105ی یەكێتی رایگەیاند: سەنگی سیاسەتی كوردستانی دەبێ‌ سەنگینترو رێكخراوتر بكرێت و لیستەكەشمان دەبێ‌ سەرمەشقی ئەو گۆڕانكارییە ریشەییانە بێت لەپەرلەمان و حكومەتی داهاتوو كەخواست و داخوازی شەقامی كوردییە.                                                وتیشی: یەكێتی چاوەڕوانی ئێوەی لەرۆژی دەنگدان، لەكەرنەڤاڵێكی كەم وێنەدا سندوقەكان سەوز پۆشكەن ۆ هەمووان رۆژی 30ی ئەیلول ئاهەنگی سەركەوتن دەگێڕین.

 

پێشمەرگە قارەمانەكان

زیندانیانی سیاسی ، پێشمەرگ دێرینەكان

گەنجان ، لاوانی كوڕو كچی چرای رۆشنكەرەوەی دواڕۆژی گەلەكەمان

جەماوەری بەئەمەك و هەڤاڵانی سەربەرزی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ..

 

 ئامادەبوانی زێدە ئازیز..

ئەمڕۆ هەموو لێرە لەشاری زیندوی هەڵمەت وقوربانی ، لەپایتەختی ڕۆشنبیری، لەسلێمانی شاری شاران، شاری بەیەكگەیشتن و تێگەیشتن، لەشارێك كەهەموو چەقی ململانێكان و قورسایی سەرجەم پرسە سیاسییەكان و ئەم هەڵبژاردنەو هاوشێوەی پرۆسەكانی دیكە، كەبازنەی دیموكراسی تیایدا بە بەراورد لەگەڵ شارو ناچەكانی تری هەرێمی كوردستاندا فراوانترە، لەم قۆناغەی خەباتی شارستانی ودیموكراسی ، خەبات بۆ گەیشتن بەمافەڕەواكانی گەلەكەمان ، بۆ پتەوكردنی پەیوەندی نێوان خەڵك وحكومەت  بۆ تۆماركردنی سەركەوتنێكی دیكەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆبوینەتەو ، دەسا پێكەوە با بەیەك دەنگ ، بڵێین .. بژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان .

 

هەڤاڵانی  هەردەم سەربڵند

لەم ساتەوەختەی ئەمڕۆدا كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دووەم پرۆسەی هەڵبژاردن لە غیابی مامی گەورەی گەلی كورد كۆچكردوو (مام جەلال)، تاكە كارەكتەری ناوازەو سەركردەی كاریزما بەڕێدەكات، بەپشتیوانی ودەنگی سەوزی ئێوە بۆ فەراهەمكردنی گۆڕانكاری ڕیشەیی بەوپەڕی سەربەرزییەوە بەرەو پیری ئەم هەڵبژاردن دەچێت، بەپێویستی دەزانم لەم ئێوارە سەوزپۆشەی نیشتماندا بەبۆنەی دەستپێكردنی وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن لەڕۆژی ( 30/9 ) و هەنگاونان رووەو گۆڕانكاری ریشەیی و دەستەبەركردن و هێنانەكایەی گوزەرانێكی شكۆمەندانەو فەراهەمكردنی خۆشگوزەرانی تەواو بۆگەلەكەمان لەسایەی سیستمێكی تەندروست ودیموكراتی وەها كەخەڵكی كوردستان لەسایەی دا ئاسودەو بەختەوەربن وبازدان بەسەر نەهامەتی یەكاندا، پیرۆزبایی پێشوەختم لەتەواوی خەڵكی دیموكراسخوازی گەلەكەمان بكەم، داواكارم لەم خەباتە شارستانی ودیموكراسی یەدا بەبەشداری ودەنگدانیان بەلیستی |(105)ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ، سەروەریی وپێشەنگی یەكی ناوازەی دیكە لەسەر چین بەچینی دیواری پتەوی قەڵای خەبات و بەرخودان و خۆڕاگری قەڵاسەوزەكەی یەكێتی یەكەتان هەڵچنن . 

 

ئامادەبوانی بەڕێز .    

پەیامی ئەمجارەی یەكێتی یەكەتان، پەیامی لیستەكەمان لەهەڵبژاردنەدا تیشك خستنە سەردۆخی ئێستاو ئاراستەكردنیەتی بەرەو كەشێكی ئارام ودەستەبەركردنی گوزەرانێكی رەخسی و ئابورییەكی بەهێزە، پەیامی سەقامگیری و پێداچوونەوەیە بەكۆی پرۆسەی سیاسی هەرێمی كوردستاندا، بەو ئومێدەی بتوانین لەم شیرازە تێكچووەدا راستە رێی خزمەت و ئاوەدانی زیاتر بكەینەوە بەشاڕێی كارو خەبات و چەسپاندنی سەروەری یاسا.                                                                                                                        

هەروەك ئێمە لەم پرسەگرنگ وهەستیارەدا زیاتر بایەخ بە بەرزكردنەوەی ئاستی كوالیتی و جۆری حوكمڕانی دەدەین، وایدەبینین كەسەنگی سیاسەتی كوردستانی دەبێ‌ سەنگینترو رێكخراوتر بكرێت، هەر ئەمەشە ئەو بڕوایەی داوینەتێ‌ كەلیستەكەمان دەبێ‌ سەرمەشقی ئەو گۆڕانكارییە ریشەییانە بێت لەپەرلەمان وحكومەتی داهاتوو كەخواست و داخوازی شەقامی كوردییە .                                                     

هەر لەوڕووانگەیەوە پشت بەستن بەئامۆژگاری رێنماییەكانی هەڤاڵی كۆچكردو و(مام جەلال) و پڕەنسیپەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان جەخت دەكەینەوە لەبەرەنگاربونەوەی دیاردەی دزێو وناشارستانی گەندەڵی وكاركردن بۆ دەستەبەركردنی ئابورییەكی بەهێزو شانبەشانی مسۆگەركردنی داهاتوویەكی گەش  بۆ پتەوكردنی پایەكانی كۆمەڵگاو خێراتركردنی هەنگاوەكان رووەو شارستانی بوون دادپەروەری بچەسپێنین .                                                                       

 

بەرێزان ..                                                                  

گەلی كوردستان لەعیراقدا دەبێ‌ بۆ سەقامگیری وئارامی، دور لەتوندو تیژی خەباتی سیاسی ودیموكراسی بكات، لەمەشدا هەر (ی.ن.ك) وەك هەمیشە پێشەنگ وخەباتكار بووە.                                                                             

هەر بۆیە بۆ گەیشتن بەئاوات وئامانجەكانی گەلەكەمان بۆ چوار ساڵی خزمەت وبوژاندنەوە كەتەنها لەدۆخی ئارامدا دەستەبەردەبێت، قەرەبوكردنەوەو رەواندنەوەی خەم و دۆخی نالەباری ئابوری و گەڕانەوەی هەیبەت بۆ سیاسەتی كوردستان لەلایەك، لەلایەكی تریش گێڕانەوەی ئیعتیباری مادی و مەعنەوی بەتایبەت بۆ كارمەندانی دەوڵەت لە(مامۆستایان وكرێكاران وفەرمانبەران وپێشمەرگە وكارمەندانی تەندروستی و هێزەكانی ناوخۆ)وسەرجەم هاووڵاتیانی كوردستانە .

بەو ئومێدەی ئەم هەڵبژاردنە بكەینە پەیامی ئاشتەوایی و لەم دۆخەدا بیكەینە بناغەیەك بۆ یەكڕیزی ویەك گوتاری ویەك دەنگ وهاوهەڵوێستی پتەو كردنی ڕیزەكانی كوردستان بەتایبەت بۆ ئەمڕۆی داڕشتنی حوكمڕانێتی كەلەعێراقدا ئاڵۆزو پڕگرفتە .

لەئێوەی جەماوەری لەبن نەهاتووی تێكۆشەری یەكێتی چاوەڕووان دەكەین رۆژی دەنگدان ، لەكەرنەڤاڵێكی كەم وێنەدا سندوقەكان سەوز پۆشكەن و بۆ ئارامی .. هەلی كار .. خزمەت ، رووەو لوتكەی سەركەوتن هەڵكشێن .

ئێمەو ئێوە ڕۆژی 30/9 ئاهەنگی سەركەوتن دەگێڕین..

هەرشادو سەربەرزو سەركەوتوو بن .

 

 حاكم قادرحەمەجان

ئەندامی مەكتەبی سیاسی  

سەرپەرشتیاری هەردوو مەڵبەندی ڕێكخستنەكانی سلێمانی و چەمچەماڵ

13ی ئەیلولی 2018

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket