riklam

باڵیۆزی ئاشتی جیهانی نامەیەك ئاراستەی لیستەكانی هەڵبژاردن دەكات

کوردستان 04:42 PM - 2018-09-13
.

.

باڵیۆزی ئاشتی رێكخراوی ئاشتی جیهانی –هەرێمی كوردستان  داوا لەسەرجەم  سەرۆكی لیستەكانی بەشداربووی هەڵبژاردنی ئەم خوولەی پەرلەمانی كوردستان دەكات لە بانگەشە و هەڵمەتەكانیاندا پشت بە پرەنسیپی ئاشتی و لێبوردەیی و خۆشەویستی ببەستتن و بەهەمووشێوەیەك خۆیان لە رق و توندوتیژی بپارێزن. 

   رەنج باراوی باڵیۆزی ئاشتی لە نامەیەكی كراوەدا كە ئاراستەی سەرۆكی لیستەكانی كردووە و وێنەیەكی دەست  PUKmedia  كەوتووە تەئكید دەكاتەوە كە دەستكەوتە نیشتیمانیەكان تا ئەندازەی زۆر پارێزراو بووە و خەباتی دڵسۆزانە كراوە بو یەكڕیزیی نیشتمانیی كە جێی ڕێزو باسكردنە بە زیندوویی، هەرچەند دژواری سیاسیی لە رابردوودا هۆكاری جەنگ و كارەسات بوون و ئاشتی كۆمەڵایەتی خستە مەترسییەوە .

   بالیۆزی ئاشتی لەو نامەكراوەیەدا پێشنیاز دەكات هەمو لیستەكان كاری زیاتر بكرێت لەسەر بیرو باوەڕی نیشتمانی  پشت ئەستوور بە شكۆمەندی دەستوو ر و سەروەری یاسا ,كە واتای گشتگیری یەكسانكردنی هاووڵاتیانە بێ جیاوازی بیرو ونەتەوە و  ئایدۆلۆجیا لە نیشتماندا ,چونكە نیشتمان پێویستی بە هەموو هاووڵاتیانە ئەویش بە پشت بە ستن بە بیروباوەڕی مرۆڤایەتی ڕاستەقینە كەهاووڵاتی جێی بایەخ بێت و هەروەها باڵیۆزی ئاشتی بەپێویستی دەزانێت كار لەسەر چەسپاندنی بەرنامەی ئاشتی كۆمەڵایەتی و دەروونی و ئابووری بكرێت كە زۆر ڕەنگدانەوەی لە بەرنامە و دروشمی  لیستەكاندا نییە و هەروەها بایەخ نەدراوە بە سەقامیگردنی ئاشتی دەروونی بۆ هاووڵاتیان كە مەترسی دووبارەی دژواری هزری لێ دەكەوێتەوە, كێبڕكێكان دە بنە مایەی ڕق و ئالوودە بوون بە دووبارە كردنەوەی ناو زڕاندن و تۆمەت ئاڕاستە كردن كە ئەمەش مایەی دڵتەنگیە و ناكرێت كە بەرنامەی ئاشتی دەروونی لە هە ڵمەتەكانی هەڵبژارندا دوابخرێت.

هەروەك بەباشتری دەزانێت لە بەرنامەی كارەكاندا لە دوای هەڵبژاردن كار لەسەرچاكسازی تاوانكاری بكرێت , بەدروستكردنی وەزارەتێكی تایبەت بە ئاشتی و ئاشتەوایی لە كابینەی داهاتووی حكومەتی هەرێمدا و دەركردنی یاسایی تایبەت بە بواری پەروەردەی ئاشتی لە ناوەندەكانی خوێندنداهەر لە قۆناغەكانی سەرەتایی تا دوا قۆناغەكانی خوێندن كەكاریگەری زۆری دەبێت لەسەر ڕەوشی ژیان و بارو گووزەرانی هاووڵاتیان.

لەبەشێكی دیكەی نامەكەیدا داوا لەسەرۆكی لیستەكان دەكات كە زۆر بە لێبووردەیی ڕۆڵی یەك تەواو بكەن بۆ سەرخستنی پرۆسەی هەڵبژاردن بە شێوەیەی دیموكراسی و داد پەروەرانە. 

PUKmedia تایبه‌ت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket