riklam

وتەبێژی یەكێتی: مەكتەبی سیاسی كاندیدی پۆستی سەرۆك كۆمار یەكلادەكاتەوە

ی.ن.ک‌‌ 04:24 PM - 2018-09-13
.

.

وتەبێژی یەكێتی رایدەگەیەنێت مەكتەبی سیاسی بڕیار لەسەر كاندیدی پۆستی سەرۆك كۆمار دەدات و كاندیدی پارێزگاری كەركوكیش كە یەكێتیی دەبێت لەكاتی خۆسیدا رادەگەیەنرێت، دەشڵێت: بەبێ بوونی یەكێتییەكی بەهێز بارودۆخ و ئاسایشی هەرێم لەمەترسیدا دەبێت، بۆیە دەبێت  هەمووان پشتیوانی سەرخستنی لیستی 105ی یەكێتی بكەن.

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەكۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا دوای كۆتاییهاتنی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی لەبارەی ناوەرۆكی كۆبوونەوەكەوە ئاماژەی بەوەداوە كە بڕیاردراوە هەموو مەڵبەندو مەكتەب و دامەرزاوەكانی یەكێتی لەشاروشارۆچەكەكانەوە بۆ سەرخستنی لیستی 105ی یەكێتی كاربكەن، ئەوەش بەپێی ئەو بەرنامەیەی لەلایەن سەرۆكی لیستی 105 و مەڵبەندەكانەوە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن دانراوە، وتیشی: بەبێ بوونی یەكێتییەكی بەهێز بارودۆخ و ئاسایشی هەرێم لەمەترسیدا دەبێت، بەتەئكیدی ئازادی رادەربڕینیش بەرتەسك دەبێتەوە، هەر یەكێتییەكی بەهێزە دەتوانێت لەڕووی نیشتمانیی و نەتەوەییەوە بتوانێت پارێزگاری لەچوارچێوەیەكی فروان بكات.

ئەوەشی وت: داوا لەهەموو كادیرو پێشمەرگەوخانەوادەی شەهیدان و كەمئەندامانی سەنگەرو تەواوی دۆست و لایەنگرانی یەكێتی كراوە رۆژی 30ی ئەیلول بچنە سەر سنودقەكانی دەنگدان، چونكە لەهەڵبژاردنی رابردووی پەرلەمانی عیراق چمارەیەكی كەم خەڵك بەشداریكرد، هیوادارین سود لەوە وەربگرن و هانی خەڵك بدەن بۆ دەنگدان.

وتەبێژی یەكێتی راشیگەیاند: لەكۆبوونەوەكەدا بەچڕی باسی كەركوك كراوە، چونكە كەركوك بۆ یەكێتی بابەتی سازش لەسەر كردن نییە، بەتایبەت كە سەرەڕایی ئەو هەموو كێشەیی روبەڕووی بوویەوە، لایەنگرو دڵسۆزانی یەكێتی توانیان شەش كورسی بەدەستبهێنن و كوردستانی بوونی كەركوك بسەلمێننەوە.

وتی: هەموو گفتوگۆیەك لەسەر ئەوەی كێ پارێزگار دەبێت، ئەوەی دەبێت پارێزگار كورد بێت و بەپێی كورسییەكانیش یەكێتی بێت و لەكاتی خۆشیدا كاندید بۆ پۆستی پارێزگاری كەركوك رادەگەیەنرێت، هەروەها پێویستە پشتیوانی لەتێكۆشەرانی كەركوك بكرێت.

لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراقیشەوە، سەعدی پیرە رایگەیاند: هیوادارین لەداهاتوویەكی نزیكدا حكومەت بە بەشداری سەرجەم لایەنەكان پێكبهێنرێت، بۆ پۆستەكانیش لەنێوان یەكێتی و پارتیدا لیژنە پێكهێنراوەو پۆستەكانی بەشدار هەژمار دەكرێت و دواتر دابەشدەكرێن.

لەبارەی پۆستی سەرۆك كۆماریشەوە، وتی: پۆستی سەرۆك كۆمار پشكی یەكێتییەو بۆ یەكێتی دەبێت، چونكە ئەوە بەپێی رێككەوتنی پێشترە لەگەڵ پارتی بەرامبەر پۆستی سەرۆك هەرێم، كاتێك ئەو پۆستەش نەماوە، دەسەڵاتەكان وەك خۆی ماوەو بۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەت گوازراوەتەوە كە جێگری سەرۆكی پارتیشە.

لەبارەی یەكلایكردنەوەی كاندیدی سەرۆك كۆماریشەوە، وتەبێژی یەكێتی رایگەیاند: كاندیدی سەرۆك كۆمار روبەڕووی مەكتەبی سیاسی كراوەتەوەو بەوناوانەدا دەچێتەوە كە لەناو یەكێتیدا خۆیان بۆ ئەو پۆستە كاندیدی كردوە، زۆر بەرپرسی یەكێتیش هەیە دەتوانێت ئەو پۆستە بگرێتە ئەستۆ، هەروەها مەكتەبی سیاسی لەكۆبوونەوەیەكدا ناوی كاندیدەكە دیاری دەكات و دواتریش لەگەڵ پارتی و لایەنەكان گفتوگۆ دەكات.

PUKmedia تایبەت 

 

4554.gif

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket