riklam

بۆ هەلی كار

بیروڕا 12:43 PM - 2018-09-13
.

.

بۆ هەلی كار

هەلی كار، هەر داوایەكی رووكەش و دروشمێكی هەڵبژاردن نابێت، بەڵكو ستراتیژێكی چەند وێستگەیی لیستی 105 ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە بە سەرۆكایەتیی هەڤاڵ قوبادی مام جەلال. هەڵقوڵاوی ئەزموونی حوكمڕانی وڵاتەكەمان و تەنگژەكانی چەند ساڵی رابردووە.

دەسەڵات و توانای دارایی حكومەتی ژیر و بەئەزموون، هەر ئەوە نییە لە بانق و دامەزراوە داراییەكان و سەرچاوەی بودجەی رەسمیی وڵات هەیە، بەڵكو داهاتی حكومەت ئەو داهاتەیە كە وڵاتمان هەیەتی لە بازاڕ و كەرتی تایبەت و وەبەرهێنان، ئەم سەرچاوەیە ئەگەر سەرمایەگوزاریی تێدا بكرێت، سەروەت و سامانی جێگیر و لە بن نەهاتووی وڵاتە، ئەوی ئەم سەرمایە دابین دەكات، ژینگەیەكی لەبار و بازاڕێكی ئارام و حكومەتێكی خزمەتگوزارە كە بووژاندنەوەی بازاڕ و هەلی كار و كەسابەت و خۆبژێوی وا دابین دەكات پێویست ناكات حكومەت ببێتە دەزگایەكی بیرۆكراتی قەبە كە كەرتی فەرمانبەرانی هەڵایساو بێت و نەتوانێت مووچە و گوزەرانیان دابین بكات و بەرهەمی ئەوتۆشی نەبێ كە بە قەدەر لەشكری دامەزراوە بیرۆكراتییەكەی خزمەت بكات و مووچە و گوزەران دابین بكات، بەڵكو حكومەتی كارا لە ناو ژینگەیەكی لەباری بازاڕ و بزاوتی بازرگانی و ئابووریدا لەجێی مووچەی دڵەڕاوكێ، بە گوژمەی لەسەریەك هەلی كار بڕەخسێنێ و لە وەرزی جیاجیادا ئەم هەلی كارە جاڕ بدات و ژیانی چاك و باش بۆ هێزی كاری وڵات دابین بكات.

پرەنسیپی هەلی كار لە بەرنامەی لیستی 105 دا دەستبەرداربوون نییە لە كەرتی گشتی، بەڵكو پەرەپێدانی كەرتی تایبەت و بازاڕە تا حكومەتی خزمەتگوزار بپەرژێتە سەر خزمەتگوزارییەكان و پڕۆژەی تەشغیلی و وەبەرهێنان.

 PUKmedia كوردستانی نوێ

نڤیسكار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket