riklam

چی كفرە؟

بابەتی گۆڕاو 11:57 AM - 2018-09-13
.

.

چی كفرە؟

لای عاشق: گوێت لە داریوش بێ‌ و جگەرەیەك دانەگیرسێنی.
لای لیژنەی تەجاوزات: عەرەبێك لای دەبۆكەوە بنێشتی كوردی بفرۆشێت.
لای دكتۆر: فەحسەكان ئەو بۆت بنووسێ‌ نەتیجەكەی ببەیتەوە بۆ دكتۆرێكی تر.
لای پیكابی دەبڵی شین: هیچ سەیارەیەك پێشی بداتەوە.
لای حكومەت: بچیتە بەردەم كامێراو بڵێی تا ئێستا هیچمان بۆ نەكراوە.
لای ئیعلامی كوردی: ئەم حەفتەیە كەس نەخنكابێ‌.
لای مامۆستا: بڵێی بایكۆت هیچ تەئسیرێكی نییە.
لای ترەمپ: باسی یەكسانی گەلانی بۆ بكەیت.
لای كچە ئێزدی: بەداعش نەڵێی تیرۆریست.
لای ژنی ئەمڕۆ: یاپراخ لێنێ‌ و رەسمی نەگرێت.
لای كوردی هەندەرانی: بە سەردان بێتەوە و نەچێ‌ بۆ لای ئەحەی گوڵە.
لای پەڕلەمانتاری ئەڵمانی: نەزانێ‌ داهاتی حكومەتەكەی چەندە.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket