riklam

خه‌ڵكی عیراق و ئه‌فریقای ناوه‌ڕاست به‌دبه‌خترین خه‌ڵكن

جیهان 11:47 AM - 2018-09-13
.

.

به‌پێی تازه‌ترین لێكۆڵینه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی گالوبی جیهانی، له‌دوای ئه‌سیوپیا، خه‌ڵكی عیراق له‌سه‌ر ئاستی به‌دبه‌ختی و گرفت وكێشه‌ دووه‌من له‌جیهان.

له‌لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌:" وڵاتی  ئه‌فریقای ناوه‌ڕاست به‌ 61 خاڵی به‌دبه‌ختی یه‌كه‌من  له‌سه‌ر ئاستی جیهان".

 

رونیشكراوه‌ته‌وه‌:" خه‌ڵكی عیراق دووه‌من له‌سه‌ر ئاستی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌و به‌زۆری خه‌ڵكه‌كه‌ی قه‌له‌ق و توڕه‌و نیگه‌ران و خه‌مبارن".

هه‌ریه‌ك له‌وڵاتانی میسر، باشوری سودان، شاد، سیرالیۆن، پاراگوای و چه‌ند وڵاتێكی تر له‌ڕیزبه‌ندیه‌كانن.

 

له‌و لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا،154 هه‌زار كه‌س له‌ 145 وڵاتی جیهان  به‌شداریان كردوه‌، 40% هه‌ست به‌دڵه‌ڕاوكێ ده‌كه‌ن، 20%ی یان توڕه‌بوون، 23%یان هه‌ستیان به‌خه‌مباری كردوه‌.

 

PUKmedia ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket