riklam

به‌م گیراوه‌یه‌ كۆتایی به‌ چه‌وری ژێر پێست بهێنه‌

ژنان‌ 11:41 AM - 2018-09-13
.

.

چه‌وری ژێرپێشت كه‌ له‌شێوه‌ی خاڵی ره‌ش خۆی ده‌نوێنێت له‌سه‌ر پێست، كێشه‌یی گه‌وره‌یی زۆربه‌ی خانمانه‌، هۆكاره‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كێشه‌ی بۆماوه‌ی یان كاركردنی رۆژانه‌ یاخود ته‌ندروستی خانمان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر خانمان جێده‌هێڵێت واده‌كات كه‌پێستی روخسار تاریكتر ده‌ركه‌وێت.

پێكهاته‌كان..
پارچه‌یه‌ك په‌تاته‌
كه‌وچكێكی گه‌وره‌ زه‌یتی بادام
كه‌وچكێكی گه‌وره‌ لیۆی ترش.

13.jpg




چۆنێتی ئاماده‌كردن و به‌كارهێنانی...
هه‌موو پێكهاته‌كان له‌خه‌ڵاتێكی كاره‌بایی به‌باشی تێكه‌ڵده‌كرێت و دواتر زه‌یت و لیمۆكه‌ی تێده‌كرێت و پاشان سه‌رجه‌میان به‌باشی تێكه‌ڵده‌كرێن و له‌سه‌ر پێستی روخسار داده‌نرێت، به‌ڵام نابێت به‌ر پێستی ژێر چاوه‌كان بكه‌وێت.

14.jpg



سوده‌كانی...
ئه‌م گیراوه‌یه‌ سودی زۆری هه‌یه‌ بۆ لابردنی خاڵی ره‌ش و چه‌وری پێست، لیمۆی ترشیش كاریگه‌ری گه‌وره‌یی هه‌یه‌ له‌سه‌ر سپی بوونه‌وه‌ی پێست، زه‌یتی بادامیش ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامین E و پێست كراوه‌و روون ده‌كاته‌وه‌.


PUKmedia سیدتی


و/ ژینه‌ر محه‌مه‌د

 

 

12.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket