riklam

ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری به‌ره‌گه‌ز كورد بۆ په‌رله‌مانی سوید سه‌رده‌كه‌ون

جیهان 09:52 PM - 2018-09-12
.

.

رۆژی 9-9-2018 هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیی و شاره‌وانی له‌ وڵاتی سوید به‌ڕێوه‌چوو و به‌پێی  زانیارییه‌كانیش تائێستا 5 كاندیدی به‌ ره‌گه‌ز كورد سه‌ركه‌وتوون بۆ خولی نوێی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ جه‌بار ئه‌مین ئه‌ندامی په‌رله‌مانی سوید كه‌ كورده‌، له‌ په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، به‌پێی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی ده‌ركه‌وتوون، تائێستا پێنج  كاندید كه‌ به‌گه‌ز كوردن بۆ خولی نوێی په‌رله‌مانی سوید ده‌رچوون و ده‌نگی پێویستیان به‌ده‌ستهێناوه‌.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌، كاندیده‌ ده‌رچووه‌كان كه‌ كوردن بریتین له‌( لاوێن رێدار، گوڵان ئافجی،رۆزاكوجلو، سه‌ركان كۆسێ،قادر كاسركه‌) بڕیاریشه‌ جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان تا دوو رۆژی دیكه‌ به‌رده‌وامبێت و ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ چه‌ند كاندیدێكی دیكه‌ی كورد سه‌ربكه‌ون.


PUKmedia له‌ فه‌یسبوكی (جه‌بار ئه‌مین ) وه‌رگیراوه‌

111111111.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket