riklam

یەكێتی كاتی ئاهەنگە گەورەكەی سلێمانی ئاشكرادەكات

ی.ن.ک‌‌ 05:31 PM - 2018-09-12
.

.

یەلیستی 105ی یەكێتی لەسلێمانی بۆ ناساندنی كاندیدەكانی كۆبوونەوەیەكی جەماوەری رێكخدەكات و وتەبێژی دەزگای هەڵبژاردنیش دەڵێت: لەئاهەنگەكەدا سەرۆكی لیستی یەكێتی و كاندیدەكان و ئەندامانی باڵای یەكێتی بەشدار دەبن.

دوێنێ لیستی 105ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەدەروازەی راپەڕینەوە بە بەشداری سەرۆكی لیست و كاندیدەكان و و بەشێكی زۆر لەئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی یەكێتی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی دەستپێكردو بڕیاریشە سبەینێ لەسلێمانی كۆبوونەوەیەكی گەورەی جەماوەری سازبكات.

لەوبارەیەوە د.بڕیار رەشید وتەبێژی دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە PUKmedia راگەیاند: سەعات 4ی پاشنیوەڕی سبەینێ 13ی ئەیلوی 2018، لەهۆڵی یانەی وەرزشی پێشمەرگە لەشاری سلێمانی بۆ دەستپێكردنی هەڵمەتی بانگەشەی لیستی 105ی یەكێتی بۆ پەرلەمانی كوردستان كۆبونەوەیەكی جەماوەری سازدەكرێت.

وتیشی: كۆبونەوە جەماوەرییەكە بەئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی سەرۆكی لیستی 105ی یەكێتی و كاندیدەكان و بەشێك لەئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی یەكێتی و دۆست و لایەنگرانی یەكێتی بەڕێوەدەچێت.

وتەبێژی دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی ئەوەشی وت: لەكۆبونەوەكەدا لەلایەن قوباد تاڵەبانی سەرۆكی لیستی یەكێتییەوە وتارێك پێشكەش دەكرێت و سەرجەم كاندیدەكانیش بەئامادەبوان دەناسێنرێن و كارنامەكانیان دەخرێتەڕوو.

PUKmedia تایبەت 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket