riklam

گوڵێك لە گوڵەكانی بەهەشت

بابەتی گۆڕاو 02:34 PM - 2018-09-12
.

.

گوڵێك لە گوڵەكانی بەهەشت

× ئەی هەزار رەحمەت لە قەبری پێشینان.
ـ ئامین.. بەس ئەمجارەیان بۆ؟
× لەبەرئەوەی ئەو گەوهەرەیان لەدەم هەڵوەریوە كە ئەڵێ‌: شۆڕش كوڕەكانی خۆی ئەخوات.
ـ بەخوا زەحمەتە دوعاكەت گیرابێ‌ كوڕی خۆم، لەبەر دوو سەبەب. ئەوەڵەن قسەكە پەندی پێشینان نییە بەڵكو قسەیەكە لە زەمانی شۆڕشی فەرەنسیدا داكەوت.
× دە وەڵـڵاهی من تائێستا بە پەندی پێشینانی تێگەیشتووم. ئەی سەبەبی دووەم؟
ـ سەبەبی دووەمیش ئەوەیە كە ئێمە زۆر دەمێكە ئەو مەرحەلەیەمان تێپەڕاندووە.
× یەعنی چی ئەو مەرحەلەیەمان تێپەڕاندووە؟
ـ یەعنی ئێستا لای خۆمان شۆڕش كوڕەكانی خۆی ناخوا بەڵكو كوڕی مەسئولەكانن كە شۆڕش ئەخۆن.
× ئینجا دەستیان خۆش بێ‌.
ـ دەستیان خۆش بێ‌؟!
× ئەرێ‌ وەڵـڵا دەستیان خۆش بێ‌ و بە نۆشی گیانیان بێ‌، چونكە ئەبەن عەن جد رەنجیان كێشاوەو لەگەڵ شۆڕشدا هیلاك بوون.
ـ ئەتەوێ‌ تووڕەم كەی هەتیو؟؟
× راستت ئەوێ‌ بەڵێ‌….
ـ بۆ ؟؟ خێرت ئەگات؟!
× ئەمەوێ‌ بزانم مەعدەنەكەت چییە؟
ـ مەعدەنی من؟
× بەڵێ‌.. ئەڵێن ئینسان لە عانی تووڕەبووندا مەعدەنەكەی دەرئەكەوێ‌.
ـ جا رۆڵەگیان مەعدەنی ئێمەومانان مەعلومە تەنەكەیە.. قابیلە ئاڵتوون بێ‌؟!
× بەو ئاڵتوونەی جەنابتا شتێكم بیركەوتەوە بەگم. دوێنێ‌ لە ناو بازاڕ ژنێكم بینی خوا شایەتە ئەوەندەی ئاڵتوون لە خۆی دابوو ئەتگو دوكانی زەڕەنگەری سەفەرییە.
ـ ئاخۆ چەند دوكانیش گەڕابێ‌ بۆ ئەوەی خۆی بنوێنێ‌؟
× نەبەسەری خۆم. لەیەكەم دوكان شتەكانی كڕی و گەڕایەوە.
ـ لەیەكەم دوكان هەموو شتەكانی كڕی؟
× بەڵێ‌.
ـ دە ئەوە ژن نییە.
× ئەی چییە؟
ـ گوڵێكە لە گوڵەكانی بەهەشت.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket