riklam

لە هەڵبژاردندا كۆتری سپی و شنەی باین

بیروڕا 02:34 PM - 2018-09-12
.

.

لە دەروازەی راپەڕینەوە، لیستی یەكێتی، راپەڕینی تازەی خەباتی مەدەنی ‌و دیموكراسیی كوردستانی دەمەزەرد كردەوە. ئاپۆرای جەماوەر ‌و جۆش و خرۆشی دەستپێكی كەمپینی یەكێتی بۆ ئەم هەڵبژاردنە سەرتاسەرییە، مژدەیەكی خۆشە بۆ یەكێتییەكان كە هەڵسانەوەی نوێی یەكێتی بەری خۆی داوەتەوە ‌و حزبەكەی مام جەلال وەك لە شۆڕشی نوێ ‌و دامەزراندنی بناغەی ئەزموونی هەرێمی كوردستاندا پێشڕەو بوو، وا لە راپەڕینی مەدەنی ‌و دیموكراتی دەروازەی راپەڕینیشەوە مۆدێلێكی تازەی خەبات بەرپا دەكات.

 لیستی 105 بە سەرۆكایەتیی هەڤاڵ قوبادی مام جەلال ‌و ئەندامێتیی تیمێكی كارا و ئازا ‌و ژیر، سەرمەشقی ئەو مۆدێلە نوێیەیە كە ململانێی دیموكراسی لە كینەبەری ‌و گرژی ‌و سەنگەربەندیی توندەوە دەكاتە ململانێیەكی هێمن، شێنەیی مەدەنی ئەوتۆ كە بەشی كێبڕكێی ئازادانە لەلایەك ‌و بەشی ئاشتی ‌و هێمنایەتی ‌و یەكڕیزیی گەلی كوردستانی لەلایەكی ترەوە تێدا بێت. 

خیتابی هەڵبژاردنی لیستی یەكێتی هەم خیتابی نوێ ‌و جیاواز ‌و تایبەتمەندیی خزمەتەكانی یەكێتییە ‌و هەمیش زەمینە بۆ یەكڕیزیی ‌و یەك سەنگەری گەلی كورد لەم قۆناغە هەستیارە، خۆش دەكات. تەرزی نوێی كەمپینی یەكێتی بۆ خزمەت ‌و ئاوەدانی ‌و هەلی كار، دڵنیاییە بۆ خەڵكی كوردستان كە دەشێ ململانێكاری دیموكرات بین ‌و دەشێ یەكڕیزیش بین. ململانێی رەوا هەبێ ‌و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش بەهەر دوو دیوی حزبی ‌و نەتەوەییەوە پارێزراو بێت. بۆ پێشەوە بەرەو سەرخستنی لیستی 105. 

وەرگیراوە لە كوردستانی نوێ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket