په‌یامی لێپرسراوی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی ی.ن.ك
ی.ن.ک 12:58 PM - 2018-09-12.
شۆڕش ئیسماعیل ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی (ی.ن.ك) ڕایگه‌یاند: په‌یام و دروشمی "بۆ ئارامی و هه‌لی كار و خزمه‌ت" ڕاده‌ستی هیچ هێزێك ناكه‌ین و ده‌شڵێت "داستانی قاره‌مانییه‌تی چل وسێ ساڵی له خه‌باتی یه‌كێتیی گره‌نتییه بۆ سه‌ركه‌وتنی لیستی (105).
رۆژی سێ شه‌ممه (11-ی ئه‌یلوولی 2018)، هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، بۆ خولی نوێی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستیپێكرد، كه له (30/9/2018) ده‌نگده‌رانی هه‌رێمی كوردستان سیمای حكومڕانی كوردستان، له كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت دیاری ده‌كه‌ن.
سه‌رباری ره‌خنه و تانه سه‌لمێنراوه‌كانمان، له لیستی تۆماری ده‌نگده‌ران و گرتنه به‌ری رێكاره یاساییه‌كان، بۆ تۆماركردنی سكاڵا له ده‌سته‌ی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان، وه‌ك هێزی به‌رپرسیار له به‌رده‌م پرسه هه‌نووكه‌یی و پێشهاته چاوه‌ڕوانكراوه‌كان، نه‌ك نابێته رێگر له‌به‌رده‌م پرۆسه و به‌ره‌وپێشچوونه‌كان، به‌ڵكو هێزی پاڵپشتیش ده‌بێت بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی دیموكراسی و پاراستنی مافی سیاسی هاوڵاتیان له هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ره‌كانیاندا.
لیستی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، به به‌رنامه‌یه‌كی وردی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی سه‌رده‌میانه، یه‌كه‌م هه‌نگاوی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌مان "هه‌ڵمه‌تی لیستی چه‌پكه گوڵه‌كه‌ی مام " به ژماره (105) له ده‌روازه‌ی راپه‌رینه‌وه به په‌یامی (بۆ ئــارامــــــــی و هــــــــه‌لی كار و خزمــــــــه‌ت) ده‌ستپێكرد.
زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان كه خۆی به‌خاوه‌نی یه‌كێتی ده‌زانن و قوربانی زۆریان بۆداوه و هه‌ر خۆشیان ده‌پارێزن، هه‌ڵه و كه‌موكورتییه‌كانی پێ راستده‌كه‌نه‌وه و هێز و وزه‌ی نوێ به یه‌كێتییه‌كه‌یان ده‌به‌خشنه‌وه و پاڵپشتی ده‌بن بۆسه‌ر خستنی لیستی (105) لیستی شه‌هیدان و لیستی حزبه‌كه‌ی "سه‌رۆك مام جه‌لال".
له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی 12-ی ئایاری ئه‌مساڵ، نه‌یارانی یه‌كێتی خه‌ونی لاوازبوونی یه‌كێتیان ده‌بینی، به‌ڵام نه هیچ هێزێك توانی ببێته ئاڵته‌رناتییڤی یه‌كێتی، نه یه‌كێتیش پاشه‌كشێی كرد، ئه‌وه‌ش به هییمه‌تێكی زۆری دڵسۆزانی یه‌كێتی بوو ، پاڵنه‌ره‌كه‌شی رێبازه پیرۆزه‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال و ئه‌و ئامانجه بوو كه یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له پێناویدا دامه‌زراوه.
یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له ده‌ستپێكی شۆڕشی نوێوه، خۆی به خزمه‌تكاری كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان داناوه، له گۆره‌پانی سیاسیش‌دا (ی.ن.ك) هێزی سه‌ره‌كی دیاری كردنی نه‌خشه رێگه‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌یه، رۆڵ و سه‌نگیشی هه‌یه له سه‌رخستنی پرۆژه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كاندا.
هاوشێوه‌ی رۆژه سه‌خته‌كان ئه‌و ده‌مه‌ی گه‌لی كورد قه‌تیس مابوو له ژێر چه‌پۆكی دڕه‌نده‌ترین رژێم، یه‌كێتی به مه‌شخه‌ڵانی شۆڕشی نوێ و به رابه‌رایه‌تی (هه‌ڤاڵ مام جه‌لال) بووه تاكه هیوا، ئێستاش هه‌ر به ته‌نها یه‌كێتی هیوایه، چونكه هێزی (ی.ن.ك)له‌هه‌ناوی خه‌بات و تێكۆشانی گه‌لی كورده‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، روبارێك خوێنی بۆ ڕشتووه و مه‌دالیای "حزبی شه‌هیدانی به به‌رۆكیداكراوه ".
یه‌كێتی له هه‌ڵبژاردنی 30-ی ئه‌یلول وه‌ك هێزی كاریگه‌ر ده‌مێنێته‌وه و دروشمی (بۆ ئارامی و هه‌لی كار و خزمه‌ت)یش راده‌ستی هیچ هێزێكی تر ناكه‌ین،چونكه یه‌كێتی بۆ خه‌بات و قوربانیدان و خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان، هیچ ده‌رفه‌تێكی تری له‌به‌رده‌م هێزه‌كانی تر نه‌هیشتۆته‌وه كه پێشه‌نگی بكه‌ن، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه چاوی لێبكه‌ن.
تیمی یه‌كێتی له حكومه‌ت و خولی نوێی په‌رله‌مانی كوردستان، كار ده‌كات كه چوار ساڵی داهاتوو (چوار ساڵی ئارامی و زیادكردنی هه‌لی كار و خزمه‌ت)بێت.
پابه‌ند ده‌بین به به‌ڵێنه‌كانمان، به ناردنی تیمێكی به‌هێز بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ بونیادنانی حكومه‌تێكی به‌هێز، كه تێیدا یاسا سه‌روره‌بێت و خزمه‌تكاری كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بێت.
بۆیه له رۆژی 30ی ئه‌یلوول داواتان لێده‌كه‌ین، به په‌رۆشه‌وه روبكه‌نه سندوقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگ به لیستی 105ی یه‌كێتی حزبی شه‌هیدان و حزبی "سه‌رۆك مام جه‌لال" بده‌ن.
گره‌نتی سه‌ركه‌وتنی یه‌كێتی بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش ، داستانی قاره‌مانێتی و ده‌ستكه‌وته‌كانێتی له خزمه‌ت به كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان.
مێژووش ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه خه‌بات و قوربانیدان یه‌كێتی سه‌ره‌نجام به سودی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان كۆتایی هاتووه و ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌ی لێ به‌رهه‌م هاتووه، چونكه (یه‌كێتی)، پێشه‌نگی مه‌شخه‌ڵانی شۆڕش بووه ، له شاریش به پشتیوانی ده‌نگده‌ر و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی پێشه‌نگی دیموكراسی بووه و ده‌بێت" له ئاشتیدا كۆتری سپی و بۆ پاراستنی خاكی پیرۆزی كوردستانیش یه‌كێتی ئاگر و ره‌شه‌با بووه.
بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش یه‌ك ئامانجمان هه‌یه ئه‌ویش سه‌رخستنی لیستی(105)ی یه‌كێتییه و ناردنی نوێنه‌ره به‌هێزه‌كانمانه بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ درێژه‌دان به رێبازی پیرۆزی (سه‌رۆك مام جه‌لال) و خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان.
شۆڕش ئیسماعیل
ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان
12-ی ئه‌یلوولی2018
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
02:56 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
02:22 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27 -
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27 -
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
کوردستان 07:01 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
کوردستان 05:26 PM - 2024-03-27 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی رەسوڵ حەسەن مەحمود
پرسەنامە 05:09 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
کوردستان 02:56 PM - 2024-03-27