بنه‌ما زانستیه‌كانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن
بیروڕا 12:34 PM - 2018-09-12.
هه‌ڵبژاردن بریتی یه له ئامرازێكی ڕه‌وای مماره‌سه‌كردنی ده‌سه‌ڵات و سیمایه‌كی گرنگی دیموكراسی له هه‌موو ووڵاتێكدا , له‌هه‌مان كاتدا یه‌كێكه له مافه سیاسی و كه‌سییه‌كانی هه‌موو كه‌سێك كه شیاوێتی یاسایی هه‌بێت .
پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن دابه‌ش ده‌بێت بۆ چه‌ند قۆناغێك , وه‌كو ( قۆناغی ئاماده‌كارییه لۆجستیه‌كانی هه‌ڵبژاردن و رێكخستنی تۆماری ده‌نگده‌ران, قۆناغی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن , قۆناغی بێده‌نگی هه‌ڵبژاردن , قۆناغی ده‌نگدان و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان , قۆناغی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان).
سه‌ركه‌وتن له قۆناغی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن دا به‌شێكی گرنگی سه‌ركه‌تنه له هه‌ڵبژاردن دا و كاریگه‌ری ئه‌رێنی ئه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی شه‌ش بنه‌مای زانستی هه‌ن بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌ركه‌وتوو كه پسپۆرانی بواری یاسا و هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ری كۆكن , ئه‌وانیش:
((1- ئاماده‌كرنی پلانێكی نوسراو بۆ بانگه‌شه پشت به‌ست به توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی پێشوه‌خت , 2-دیاری كردنی ژماره‌ی ده‌نگی پێویست بۆ بردنه‌و به‌ده‌ست هێنانی كورسی , 3-به‌ئامانج كردنی ده‌نگده‌ران , 4-دانانی گوتاری بانگه‌شه , 5-پێشخستنی پلانی بانگه‌شه , 6- جێبه‌جێ كردنی پلان )) .
له‌م نوسینه‌دا هه‌وڵده‌ده‌ین به‌كورتی تیشكیك بخه‌ینه‌سه‌ر هه‌ریه‌كێك له‌و بنه‌مایانه :
یه‌كه‌م / ئاماده‌كرنیپلانێكینوسراوبۆبانگه‌شه‌پشتبه‌ستبه‌توێژینه‌وه‌یه‌كیزانستیپێشوه‌خت:
داڕشتنی پلان له‌سه‌ر بنه‌مای توێژینه‌وه‌ی زانستی كۆڵه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتنه , بۆیه كارێكی نازانستیه كه به‌شداربوانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن گرنگی ناده‌ن به توێژینه‌وه‌ی زانستی له هه‌ڵبژاردندا.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه ده‌بێت چه‌ند ته‌وه‌رێك له‌خۆبگرێت وه‌كو (( یاسا‌وڕێساكانی هه‌ڵبژاردن , تایبه‌تمه‌ندی ده‌نگده‌ران , تایبه‌تمه‌ندی بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن , هه‌ڵبژاردنی ڕابردوو , هۆكاره‌سه‌ره‌كیه‌كاریگه‌ره‌كان له‌هه‌ڵبژاردن دا , كاندیده‌كان و ڕكابه‌ره‌كانیان )) , هه‌ریه‌ك له‌م ته‌وه‌رانه باس كردنی تایبه‌تی ده‌وێ و لێره‌دا ده‌رفه‌تی درێژه پێدانمان نیه .
دووه‌م/ دیاریكردنی ژماره‌ی ده‌نگی پێویست بۆ بردنه‌وه :
دیاریكردنی ژماره‌ی ده‌نگی پێویست بۆ بردنه‌وه خۆی بۆ خۆی هه‌ده‌فێكی سه‌ره‌كیه كه ده‌بێت مراعات بكرێت, ئه‌مه هۆكارێكی سه‌ره‌كی بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه , مپلاً: كاندیدێك پێویستی به 5 ده‌نگ هه‌یه بۆ به‌ده‌ست هێنانی كورسیه‌ك لێره‌دا ده‌بێت كار بۆ 8 هه‌زار ده‌نگ بكات , ئه‌مه‌ش بۆ مسۆگه‌ر كردنی نرخی كورسیه‌ك كه 5 هه‌زاره له‌م نمونه‌یه‌دا .
سێیه‌م / به‌ئامانج كردنی ده‌نگده‌ران :
مه‌به‌ست له‌م خاڵه ئه‌وه‌یه كه پێویسته ژماره‌ی ئه‌و ده‌نگده‌رانه دیاری بكه‌ین كه پێویسته ده‌نگه‌كانیان مسۆگه‌ربكه‌ین , شوێن و چۆنیه‌تی په‌یوه‌ندی كردنیان دیاری بكه‌ین, گرنگی به‌ئامانج كردن ئه‌وه‌یه كه ده‌بێته هۆی به‌فیڕۆنه‌دانی كات و پاره و عنێری به‌شه‌ری , له‌هه‌مان كاتدا هۆكاره بۆ پێشخستنی په‌یامی بانگه‌شه بۆ قه‌ناعه‌ت پێكردنی ده‌نگده‌ران .
له ڕاستی دا دوو شێواز هه‌یه بۆ به‌ئامانج كردنی ده‌نگده‌ر, ئه‌وانیش به‌ئامانج كردنی جوگرافی و به‌ئامانج كردنی دیموگرافی .
به‌ئامانج كردنی جوگرافی بریتی یه له دیاریكردنی ده‌نگده‌رانی لایه‌نگر ( المۆیدین)له‌سه‌ربنه‌مای شوێنی نیشته‌جێبوون, واته ده‌بێت كیانی سیاسی یان كاندید بزانێت ده‌نگده‌ره‌كانی له‌كوێن , ئه‌مه دیاریبكات و كاری له‌سه‌ر بكات, گرنگی ئه‌م جۆره به‌ئامانج كردنه ئه‌وه‌یه كه واده‌كات كات و پاره و عنێری به‌شه‌ری له‌و شوێنانه‌دا به‌فیرۆ نه‌رێت كه ده‌نگده‌ری لایه‌نگر بێلایه‌نی تێدا نیه یاخود زۆركه‌مه, به‌ڵكو ڕێنیشان ده‌ر ده‌بێت بۆ كاركردن له‌و شوێنانه‌ی كه ده‌نگی تۆی تێدایه , به‌مه‌ش كات و پاره و جه‌دی كادره‌كانت بۆ ده‌گه‌رێته‌وه.
ومه‌به‌ست له به‌ئامانج كردنی دیمۆگرافی ئه‌وه‌یه كه ده‌نگده‌ران دابه‌شبكرێن و پۆلێن بكرێن له‌سه‌ر بنه‌مای ( ته‌مه‌ن – ڕه‌گه‌ز – پیشه – ئاستی بژێوی – دین .....)) , وه سوودی ئه‌م پۆلێنكارییه‌ی ده‌نگده‌ران ئه‌وه‌یه كه به‌ئاسانی ده‌توانریت كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌نگده‌ران دروست بكرێت و په‌یامه‌كان هه‌ڵقڵاوی ناخی ده‌نگده‌ران ده‌بن چونكه هه‌ریه‌ك له‌م كۆمه‌ڵانه كه سیفاتی هاوبه‌ش و هاوشێوه‌یان هه‌یه زۆرجار كێشه‌و پێداویستیه‌كانیان هاوشێوه‌ن و ئه‌مه‌ش كارئاسانی ده‌كات بۆ كیانی سیاسی و كاندید كه به‌رنامه‌ی بانگه‌شه‌ی هاوته‌ریب بكات له‌گه‌ڵ كێشه‌و پێداویستیه‌كانی هه‌ر توێژێك اه توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا, دواجار به سوود و به‌ده‌ست هێنانی ده‌نگی زیاتر ده‌شكێته‌وه .
چواره‌م / گوتاری بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن :
گوتاری هه‌ڵبژاردن به‌هێزترین ئامرازی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه, پێویسته كورت و مانادار بێت, گوتاری كاریگه‌ر ئه‌وه‌یه كه له یه‌ك خوله‌ك زیاتر نه‌بێت , به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌بێت ئه‌م خه‌سڵه‌تانه له گوتاری بانگه‌شه‌دا په‌یڕه‌وبكرێت:
• ده‌بێت ڕوون بێت و ده‌نگده‌ری ئاسایی به‌ئاسانی لێی تێبگات.
• ده‌بێت یه‌كگرتووبێت و دژیه‌كی له نێوان ووته‌كاندا نه‌بێت .
• ده‌بێت جیاوازبێت له گوتاری لایه‌نه‌ڕكابه‌ره‌كان.
• ڕاستی و ڕاستگۆی تێدابێت و به‌ڵێنێك نه‌درێت توانای جێبه‌جێ كردنی نه‌بێت .
• ده‌بێت هاوته‌ریب بێت له‌گه‌ڵ پێداویستی گشتی ده‌نگده‌ران دا .
پێنجه‌م/ پێشخستنی پلانی بانگه‌شه:
به‌رنامه‌و پلانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌بێت پێش ده‌ست پێكردنی بانگه‌شه دابنرێت , به‌ڵام هه‌ندێك جار له‌كاتی بانگه‌شه‌دا گوێبیستی كێشه‌و پێویستیه‌كی ده‌نگده‌ران ده‌بیت كه له كارنامه‌و به‌رنامه‌كاندا گرنگی پێنه‌دراوه , جا ده‌كرێت به‌هۆی بیرچوونه‌وه‌وه گرنگی پێنه‌درابێت یاخود كێشه‌و پێویستیه‌كی نوێ هاتبێته ئاراوه , لێره‌دا ئه‌وه‌ی پێویسته له‌سه‌ر كیانی سیاسی یاخود كاندید ئه‌وه‌یه كه ئه‌م بابه‌ته به‌هه‌ند وه‌بگرێت و له‌به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردندا جێكه‌ی بكاته‌وه و چاره‌سه‌ری دروستی بۆ دابنێت .
ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ده‌گه‌یه‌نێ كه ده‌بێت كیانه سیاسیه‌كانی به‌شداربووی هه‌ڵبژاردن هه‌موو كاتێك ئاماده‌بن بۆ هه‌ر گۆڕانكاریه‌كی پێویست له‌به‌رنامه و پلانی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندا .
شه‌شه‌م / جێبه‌جێكردنی پلانی بانگه‌شه :
جێبه‌جێكردنی پلانی بانگه‌شه كه پێشتر ئاماده‌كراوه و نوسراوه پێویستی به دروست كردنی چه‌ندین تیمه , ده‌بێت تیمه‌كان به‌سه‌ر بازنه‌كان و ناوچه‌كاندا دابه‌ش بكرێت و پاشان له‌لایه‌ن تیمێكی باڵاوه چاودێری جێبه‌جێكردنی پلانه‌كه بكرێت .
له جێبه‌جێ كردنی پلانی بانگه‌شه‌دا نابێت هه‌وڵ بدرێت ( %100) ی ده‌نگه‌كان یان زۆر زیاتر له قه‌باره‌ی كیانی سیاسی و كاندید به‌ده‌ست بێت, چونكه ئه‌مه كارێكی مه‌حاڵه و ته‌نها كات وپاره و ڕه‌گه‌زه‌كانی تر به‌فیڕۆده‌چن , ده‌بێت بزانیت كه تۆی كاندید یان كیانی سیاسی تاكه خیاری سیاسی نیت به‌ڵكو به‌رده‌وام لایه‌نگر و دژت هه‌یه .
له‌كۆتایی دا ده‌ڵێین پێویسته له‌سه‌ر كیان و كاندیده به‌شدابووه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی كارنامه‌ی هه‌ڵبژاردندا تركیز له گرنگی به‌شداری هاوڵاتیان بكه‌ن له هه‌ڵبژاردن دا , چونكه كارنامه و پلانی هه‌ڵبژاردن بۆ ده‌نگده‌ران دانراون بۆیه بایكۆتی ده‌نگده‌ران به زیانی تۆ ( كیانی سیاسی – كاندید ) ده‌شكێته‌وه , له‌هه‌مان كاتدا تاكو ڕێژه‌ی به‌شداری هاوڵاتیان له هه‌ڵبژاردن دا زۆرتربێت ئه‌و هه‌ڵبژاردنه زیاتر دیموكراسی و شه‌رعی تر ده‌بێت له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی دا .
رێبوار محه‌مه‌د ساڵح
مامۆستای زانكۆ
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 -
وەفدێکی یەکێتی سەردانی حزبى شیوعى و پارتی ئیرادەی نیشتمانی تورکمانی دەکات
ی ن ک 09:23 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لە هەولێر بەشداری ژمارەیەک پرسە دەکات
پرسەنامە 09:17 PM - 2024-04-24 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
کوردستان 08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
کوردستان 07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
کوردستان 06:05 PM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شەیدا سەید شۆڕش
پرسەنامە 05:37 PM - 2024-04-24 -
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24