riklam

یه‌كێتی به‌شێوازێكی مه‌ده‌نییانه‌ بانگه‌شه‌ ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 12:00 PM - 2018-09-12
.

.

وته‌بێژی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان راده‌گه‌یه‌نێت، وه‌ك یه‌كێتی له‌ بانگه‌شه‌دا به‌رنامه‌و په‌یامی یه‌كێتی ده‌گه‌یه‌نین و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناچینه‌ ململانێی هیچ لایه‌نێك یان شه‌خسی ناوهیچ لایه‌نێكی تر.  

د. بڕیار ره‌شید وته‌بێژی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌مڕۆ 12-9-2018، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: وه‌ك یه‌كێتیی نییشتمانیی كوردستان وه‌ك جاره‌كانی پێشوو بانگه‌شه‌یه‌كی ئارام به‌ڕێوه‌ده‌به‌ین و له‌ بانگه‌شه‌شدا به‌رنامه‌و په‌یامی یه‌كێتی ده‌گه‌یه‌نین و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناچینه‌ ململانێی هیچ لایه‌نێك یان شه‌خسی ناوهیچ لایه‌نێكی تر، بۆیه‌ نامانه‌وێت له‌ رێڕه‌وی راسته‌قینه‌ی كاره‌كانمان لابده‌ین كه‌ ئه‌ویش خزمه‌تكردنی هاووڵاتییانه‌.

راشیگه‌یاند: وه‌ك ده‌زگای هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌وه‌ لیژنه‌ی تایبه‌تیمان پێكهێناوه‌، تا بگه‌ڕێت و رێنمایی بدات له‌ چ شوێنێكدا پۆسته‌ر هه‌ڵبواسرێت و له‌ چ شوێنێكدا هه‌ڵنه‌واسرێت، ئه‌گه‌ریش كاندیدێك پۆسته‌ری له‌ شوێنێك هه‌ڵواسیبێت كه‌ پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كانی كۆمسیۆن و شاره‌وانی بێت، ده‌ستبه‌جێ ئاگادارمان كردوه‌ته‌وه‌و پێمان لاداوه‌ تاكو له‌ شوێنی تایبه‌تی و گونجاو دایبنێت.

 له‌باره‌ی پێشێلكارییه‌كان و دڕاندنی پۆسته‌ره‌كانی لیستی 105 ی یه‌كێتی، د. بڕیار وتی: وه‌ك ده‌زگای هه‌ڵبژاردن له‌رێگه‌ی لیژنه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كانمانه‌وه‌ له‌ شاره‌كان ده‌گه‌ڕێین و زانیاری و پێشێلكارییه‌كان به‌ دیكۆمێنته‌وه‌ كۆده‌كه‌ینه‌وه‌، دواتر به‌ راپۆرتی تایبه‌ت راده‌ستی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی ده‌كه‌ین و ئه‌وان دواتر مامه‌ڵه‌ی یاسای خۆیانی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن.

PUKmedia زانیار مه‌جید   

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket