riklam

گه‌رده‌لولی فلۆرنس له‌ ئه‌مریكا نزیك ده‌بێته‌وه‌

جیهان 09:16 AM - 2018-09-12
.

.

به‌ھۆی گه‌رده‌لولی فلۆرنس، له‌ سێ ویلایه‌تی ئه‌مریكی باری نائاسایی راگه‌یه‌ندراوه‌ و دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكاش رایده‌گه‌یه‌نێت: ئێمه‌ رووبه‌ڕووی گه‌وره‌ترین گه‌رده‌لولی ده‌یه‌ی رابردوو ده‌بینه‌وه‌.

كۆشكی سپیی ئه‌مریكا له‌باره‌ی گه‌رده‌لولی فلۆرنس بڵاویكرده‌وه‌: دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌ھۆی ئه‌و گه‌رده‌لوله‌وه‌ له‌ ویلایه‌تی كارولینای باكورو باشور باری نائاسایی راگه‌یاندووه‌.

 له‌ تویتێكیشیدا، گه‌رده‌لوله‌كه‌ی به‌ مه‌ترسیدار ناوبردووه‌و نووسیویه‌تی: ئاماده‌كاریی پێویست بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ده‌كرێت.

ھاوكات حاكمی ویلایه‌تی ڤێرجینیاش باری نائاسایی راگه‌یاندووه‌و داوای له‌ دانیشتووانه‌كه‌ی كردووه‌ ئاماده‌كاری بكه‌ن بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌ور گه‌رده‌لوله‌ مه‌ترسیداره‌.

 به‌ھۆی مه‌ترسی ئه‌و گه‌رده‌لوله‌وه‌، ھه‌زاران ھاووڵاتی ئه‌مریكا ماڵ و حاڵی خۆیان جیھێشتووه‌ و چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت له‌ چه‌ند رۆژی داھاتوودا ئه‌و ژماره‌یه‌ بۆ نزیكه‌ی نیو ملیۆن كه‌س به‌رز ببێته‌وه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket