riklam

دیداری رۆشنبیری و هونەری دیلان دەستیپێكرد

ئەدەب وهونەر 07:53 PM - 2018-09-11
.

.

ئەمڕۆ 11-9-2018 بە ئامادەبوونی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد و لێپرسراوانی حزبی و حكومی و ڕوشنبیران لە تەلاری هونەر، كتێبخانەی گشتی سلێمانی بە هاوكاری دەزگای میدیایی كوردسات ، دیداری ڕۆشنبیری و هونەری دیلانی بۆ مامۆستا محەمەد ساڵح دیلان سازكرد.

لە دیدارەكەدا لە چەند ووتەیەكدا باس لە گەورەیی كەسێتی هونەرمەندو نوسەرو سیاستمەداری كورد ( حەمە ساڵح دیلان ) كراو ئاماژە بەوەكرا كە دیلان لە ماوەی ژیانی خۆیدا گەلێك چەرمەسەری و نەهاتی لەسەر هەڵوێستە سیاسیەكانی لێ بەسەر هاتوەو تەنانەت كاردانەوەی لەسەر هونەرەكەشی دروست كردوە.

هەر لەو مەراسیمەدا خەڵاتی ڕێزو پێزانین لەلایەن خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد پێشكەش بە ئەختەر خانی هاوژینی مامۆستا حەمە ساڵح دیلان كرا.

لە بەشێكی تری دیدارەكەشدا بە هاوبەشی چەند دەزگایەكی بڵاوكراوەی پەرتوك نمایشی بەشێك لەو بڵاوكراوانەكرا كە بۆ یەكەمین جارە بڵاوكراونەتەوە.

دیدارەكە رۆژانی 11 تا 14ی ئەم مانگە لە تەلاری هونەری شاری سلێمانی دەبێت.

PUKmedia  تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket