riklam

هه‌ده‌په‌ له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی ئه‌ڵمانیا كۆده‌بێته‌وه‌

جیهان 07:45 PM - 2018-09-11
.

.

سایته‌ی ANF NWES ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 11 ئه‌یلولی 2018 " بڵاویكرده‌وه‌ سیزای تێمێلی"سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی گه‌لان" هه‌ده‌په‌ وشاندێكی باڵای ئه‌و حزبه‌ گه‌یشتنه‌ به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌لمَانیا.

هه‌ده‌په‌ له‌2016 وه‌ یه‌كه‌مینجاره‌ دیدارو گفتوگۆكانیان له‌گه‌ڵ حزبه‌ سیاسیه‌كانی ئه‌ڵمانیا ئه‌نجام بده‌ن و له‌سه‌ر پرسه‌ هه‌نوكه‌ییه‌كان گفتوگۆو دیداره‌كانیان چركه‌نه‌وه‌.

وه‌فدی پارتی دیموكراتی گه‌لان"هه‌ده‌په‌"پێكهاتبوو له‌هه‌ردوو په‌رله‌مانتار"میسات سانكار"و"فه‌له‌كناز"به‌هاوڕێیه‌تی هه‌ریه‌ك له‌"لیلی ئیمریت وسینان ئونال"له‌نوسینگه‌ی ئه‌ڵمانیای نوێنه‌رایه‌تی هه‌ده‌په‌..شانده‌كه‌ له‌گه‌ڵ گه‌یشتنیان یه‌كه‌مین دیداریام له‌گه‌ڵ دكتۆر"ئه‌ندریاس نیك"له‌ئه‌نجومه‌نی چێبه‌چیكردنی یه‌كێتی دیموكرات مه‌سیحی كه‌هه‌مانكات جێگری كۆمه‌ڵه‌ی په‌رله‌مانتارانی ئه‌وروپایه‌ ئه‌نجامدا.

ئه‌م سه‌ردانه‌ی هه‌ده‌په‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌بڕیاره‌ ڕۆژانی28و 29ی ئه‌م مانگه‌ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانی سه‌رۆكی توركیا سه‌ردانی ئه‌ڵمانیا بكات.

وه‌فده‌كه‌ی پارتی دیموكراتی گه‌لان له‌به‌یانیه‌وه‌ به‌پێی به‌رنامه‌یه‌كی چڕوپڕ له‌دیدارو گفتوگۆكانیان جگه‌ له‌پارتی ئه‌لته‌رناتیفی ڕاستڕه‌و له‌پێناوی ئه‌ڵمانیا AFDله‌گه‌ڵ تیكڕای ئه‌و حزب و لایه‌نه‌ سیاسیانه‌دا كه‌له‌په‌رله‌مانی ئه‌لمانی دا نوێنه‌ریان هه‌یه‌ درێژه‌ی ده‌بێت، له‌وانه‌ چاویان به‌سه‌ركرده‌ی سه‌وزه‌كان"كاترین جورینج"و دكتۆر"ئه‌نتوان هوفرایته‌ر"وئه‌لكسه‌نده‌رگراف له‌ئه‌نجومه‌نی پارتی دیموكراتی ئازادو چه‌ندین سه‌ركرده‌ی چه‌په‌كانی ئه‌ڵمانیا ده‌كه‌وێت.

ئامانج له‌ودیدارو كۆبونه‌وانه‌ش گفتوگۆكردنه‌ له‌سه‌ر ڕه‌وشی توركیاوكوردستان و كێشه‌ی كۆچبه‌ران له‌ئه‌ڵمانیا.

ئێواره‌ی رۆژی سێ شه‌ممه‌ 11-9-2018 سێشه‌مه‌ وه‌فده‌كه‌ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێ پسپۆڕی بواری توركیا له‌دامه‌زراوه‌ی"هاینریش بول"بیروڕاو زانیاریان گۆڕیه‌وه‌و به‌رچاو ڕونیان له‌سه‌ر ئاگری به‌ئه‌نقه‌ستی دارستانه‌كانی كوردستان به‌تایبه‌تی ده‌رسیم دایه‌ لایه‌نی به‌رامبه‌رو سه‌رۆكی هه‌ده‌په‌ له‌وته‌یه‌كیشدا وتی ئاگری به‌ئه‌نقه‌ست نه‌ك هه‌ر له‌ ده‌رسیم به‌ڵكو له‌ناوچه‌ كوردیه‌كان و زۆر شوێنی حكومی تیشی كردۆته‌ ئامانج به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌هانای ئاگره‌كانه‌وه‌ بچن.

بڕیاریشه‌ وه‌فده‌كه‌ی هه‌ده‌په‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌شداریی كۆبونه‌وه‌یه‌كی فروان بكات.

شایانی باسه‌، هه‌ده‌په‌ له‌دوا كۆبونه‌وه‌ی خۆیاندا هه‌لوێستی خۆیان له‌مه‌ڕ دوایین پێشهاته‌ سیاسی و ئابوریه‌ هه‌نوكه‌ییه‌كانی توركیاو قه‌یرانی سوریا به‌تایبه‌تی "ئه‌دله‌ب"و كێشه‌ی كۆچبه‌ران وپه‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان توركیاو ئه‌ڵمانیاو یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌ڕاشكاوی خسته‌ڕوو.

بڕیاریشه‌ له‌كۆتایی دیدارو چاپێكه‌وتنه‌كانیاندا شانده‌كه‌ی هه‌ده‌په‌ له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا ورده‌كاری سه‌ردانه‌كه‌و دیدارو ده‌ستپیشخه‌ریه‌ دیبلۆ،اسیه‌كانیان له‌به‌رلین له‌گه‌ل لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی ئه‌ڵمانیا بخه‌نه‌ڕوو.


PUKmedia شیهاب عوسمان/ ئه‌ڵمانیا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket