riklam

قوباد تاڵەبانی: دەمانەوێت لە راپەرینەوە راپەرینێكی نوێ دروست بكەین

ی.ن.ک‌‌ 06:17 PM - 2018-09-11
.

.

قوباد تاڵەبانی سەرۆكی لیستی 105 ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان،لە میانی بەشداریكردنی لە هەڵمەتی بانگەشە و ناساندنی كاندیدەكانی یەكێتی لە دەروازەی راپەرین وتی: لێرەین تا بە بڕوایەكی بەهێز لەسەر رێبازەكەی مام بۆ یەك كوردستان بەردەوام بین.

قوباد تاڵەبانی وتیشی: كەس و كاری شەهیدان و كەمئەندامانی سەنگەر و زیندانیانی سیاسی و پێشمەرگە دێرینەكان و كادر و هەڤاڵانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و ئەندامانی ئەنجومەنی ناوەند و جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی سڵاوێكی شۆرشگێرانەتان لێبێت.

سەرۆكی لیستی 105 ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئاماژەی بەوەشكرد، 73 ساڵ و 5 مانگ و 21 رۆژە  لە تەمەنی 12 ساڵییەوە مام جەلال بە چاوێكی پر ئومێدەوە خەبات دەكات، ئێمەش لێرەین تا بەهەمان چاوی پر ئومێدی مام جەلالەوە بەردەوام بین لە خەبات و دەمانەوێت لە راپەرینەوە راپەرینێكی نوێ دروست بكەین.

لە بەشێكی تری وتەكەشیدا ئاماژەی بەوەدا، كاری لە پێشینەی كارەكانمان بۆ چوار ساڵی داهاتوو، هەوڵدەدەین پەیوەندییەكانی نێوان جكومەت و خەڵك باشتر بكەین و چوار ساڵی ئارامی و زیادكردنی هەلی كار و خزمەت بێت.

وتیشی: یەكێتی ئازادانە رێگەی داوە خەڵك قسە بكات و پارتی سیاسی نوێ دروست ببێت و كەناڵی راگەیاندنی نوێ كە تەواو پێچەوانەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كاریكردووە كاری خۆیان بكەن، هەر لێرەشەوە پێتان دەڵێم یەكێتی پێشەنگی شۆرشەكان بووە و بەڵێنیش دەدەین بەردەوام پشت و پەنای خەڵكی خۆمان بین.

ئاماژەی بەوەشكرد، دەمانەوێت بە پشتیوانی ئێوە یەكێتییەكەتان لە خەبات بەردەوام بێت و لەسەر رێبازەكەی مام بەردەوام بین، بۆیە وەك سەرۆكی لیستی یەكێتی داوا لە ئێوەی دڵسۆزی خەڵكی كوردستان دەكەم كە بە بوێرانە بەشداری دەنگدان بكەن و لیستەكەی مام سەربخەن.

لە كۆتایی وتەكەشیدا سەرۆكی لیستی 105 ی یەكێتی وتیشی: ستایشی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان دەكەم و بەڵێنیان پێدەدەین كە چوار ساڵی داهاتوو ، ساڵانی ئارامی زیادكرنی هەلی كار و خزمەتكردنی ئێوەی ئازیز بێت.

PUKmedia  ئا/تاژاو محەمەد

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket