riklam

كۆسرەت رەسوڵ: یەكێتی دەكەینەوە بە یەكێتییەكەی جاران

ی.ن.ک‌‌ 05:43 PM - 2018-09-11
.

.

ئەمڕۆ 11-9-2018 بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی و سەرجەم كاندیدیدان هەڵمەتی بانگەشەی یەكێتی بۆ لیستی ی یەكێتی 105 لە رانیەی دەروازەی راپەۆینەوە دەستیپێكرد.

سەرەتای مەراسیمەكە بە دەقیقەیەك وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدان و سرودی مەشخەڵان دەستیپێكرد،دواتر لە وتەیەكدا وەستا رەسوڵ لێپرسراوی مەڵبەندی راپەرین رایگەیاند: كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان سەركدایەتی و مەگتەبی سیاسی و كادیرانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، جەماوەرە هەمیشە سەوز پۆشەكەی راپەرین بەخێرهاتنی هەموو لایەكتان دەكەین.

وتیشی: چۆن لە ساڵانی رابردوو ساڵی 1991 رانیە دەروازەی راپەرین بوو كوردستانی رزگاركرد،ئەمجارەش یەكێتی بڕیاریدا لێرەوە بانگەشە و بەدەستهێنانی دیموكراسی دەستپێبكات.

وەستا رەسوڵ راشیگەیاند: خۆشحاڵم بەوەی سەرۆكی لیستی سەوز 105 قوباد تاڵەبانی كوری مامی گەرەیەو بەڵێنی پێدەدەین شەو رۆژ بخەینە سەر یەك بۆ سەرخستنی لیستی 105 ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.

هەر لە مەراسیمی ناساندنی كاندیدانی لیستی 105 ی یەكێتی كۆسرەت رەسوڵ جێگری سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە وتەیەكدا رایگەیاند: ئێوارەتان باش خۆشحاڵم لە مەڵبەندی راپەرینەوە لەگەڵ كاندیدەكان كۆدەبینەوەو دووبارە تەپڵی سەركەوتن لێدەدەین، وەك مام جەلال فەرمووی، سەفین لەبن بێت یەكێتی لە بن نایەت.

وتیشی: بەڵێنتان پێدەدەدین یەكێتی بكەینەوە بە یەكێتیەكەی جاران و دەست لە ناودەست كار بۆ دەستەبەركردنی خۆشبەختی و خۆشگوزەرانی بۆ میللەتەكەمان بكەین.

 

PUKmedia  تایبەت

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket