riklam

بانگەشەی هەڵبژاردن هەلی زیرینی واقیع بین وئامانج

بیروڕا 02:57 PM - 2018-09-11
.

.

هەریاد كەریم 

هەنگاوەكانی كۆتایی  چوار ساڵ حكومڕانی هەرێمی كوردستان بەرەو كۆتایی دێت وەك دەوترێت بانگەشەی هەڵبژاردنیش دەبێتە یەكەم كاری كرداری و هەلێكی زیڕینیشە لەبەردەم هێز و لایەنە سیاسیەكان  وەك دەرفەتێك تا واقیع بینانە  لەچوارچێوەی كارنامە و ئامانجە سیاسیەكانیان ڕون بكرێنەوە . بەپشت بەستن بەو ئایدیا و  ئەزموونەی كە  خودی هێز و لایەنە سیاسیەكان هەیانە بۆ چوارساڵی داهاتوو،  لە گەشەپێدان و ئاوەدانكردنەوە و باشتر كردنی خزمەتگوزاریەكانیان.

ئەوەی لێرەدا دەمەوێ بلێم  لیستی 105 یەكێتی نیشتیمانی كوردستانە كە بەشداری كردووە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان .

هەمووان ئەو ڕاستیە دەزانن كە خەبات و ئەزموونی یەكێتی لە پڕۆسەی وەها دیموكراتی چۆن بووە  لەنێو كایەیەی حكومڕانیشدا چۆن مومارەسەی ئەم دەسەڵاتەی  كردووە بەتایبەتیش لە بردنە سەری بەڵینەكانی هەلبژاردن و جێ بەجێكردنیان لە ئەرزی واقیعدا ، نمونەش  لە چوارساڵی كاركردنی نوێنەرانی لەپەرلەمانی كوردستان دەردەكەوێ  كە چەندن یاسای گرنگ و پەیوەست بە ژیان و گوزرەانی خەڵكیان  دەركردەوە كە بونەتە مایەی شانازی و باشتر كردنی ژیانیان .

ئێستا كە قۆناغی بانگەشەی هەَلبژاردنە  یەكێتی لە كارنامەكەیەدا ئەولەویات و ئامادەساسازی تەواوی كردووە  تا لە بوارەكانی ( خزمەتگوزاری و ئاوەدانكردنەوە و پەروەردە و هەلی كار و ژیرخانی ئابوری و گەشپێدانی مرویی و پەیوەندیەكان و گەنجان و خویندكاران ) كاربكات بۆ مسۆگەر كردن و ژیانێكی  شایستە تر بۆ كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان  بەڵێنن دەدات  لەئایندەیەكی نزیك و دوای 30-9  كردار و بەڵینەكانیان دەردەخات .

چونكە ئەوزموونی هەَلبژاردنەكانی ِڕابردوو ئەوەی دەرخست كە زۆرێك لەلایەنە و هێزە سیاسیەكان تەنیا بۆ ڕاكێشانی سەرنج چەندین بەڵین و قسەی زلیان باس دەكرێت كە نەك لەم ڕۆژەگارە بگرە بەسەدەیەكیش جێ بەجێ ناكرێت ، ئەمەش لە لێكدانەوەی ناوقیعانە و درۆیەكی شاخداری هەلمەتی هەڵبژاردن نەبێ‌ لەهیچ ناچێ‌ .

بۆیە هەمووان بە هەووو چین و توێژەكانەوە پاڵاَ پشت و پشتیوانی گەورەی سەرخستنی لیستی مام و ڕێبازی شەهیدان و یەكێتیەكەمان دەبین  بۆ سەركەوتن و پشت بەخوای خۆمان و  خەڵكی خۆمان ، خودی خۆمان دەبەستین، ئەو دروشمەش لەبیر ناكرێت كە دەستمان داوەتی( بۆ ئارامی ، هەلی كار و خزمەت ) دەنگ بەلیستی 105 دەدەین تا ئامانجە گەورەكە و خەونی لەمێژینەمان بێتە دی .

PUKmedia   

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket