riklam

لیستی (105) بۆ..

بیروڕا 02:51 PM - 2018-09-11
.

.

لەمڕۆوە لە رانیەی دەروازەی راپەڕینەوە، لیستی 105، لیستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەسەرۆكایەتیی هەڤاڵ قوبادی مام جەلال، دەست بە خەباتی دیموكراتی ‌و جەماوەری خۆی دەكات بۆ ناساندنی بەرنامە‌و ستراتیجی لیستەكە.

لیستی 105 هەڵقوڵاوی دیدی یەكێتییانەیە، پشتبەستووە بە ئەزموونی یەكێتییەكەی كۆمەڵانی خەڵك لە شۆڕش‌ و لە حوكمڕانیدا. كە ئاوێتەی پێویستییەكانی ئەمڕۆی كۆمەڵی كوردەواری كراوە‌ و چوار ساڵی داهاتوو تیمێكی دڵسۆز دەخاتە خزمەتی تێكۆشانی پەرلەمانی ‌و حكومەتییەوە.

لیستی 105 لە چوار ساڵی داهاتوو بۆ پتەوكردنی یەكێتیی ریزەكانی گەلی كوردستان بە ئامرازی دیموكراسی و‌ هەڵبژاردن، دەخوازێت كوردستانییان لە دەوری ئامانجی خزمەتگوزاری ‌و نیشتمانی ئەوتۆ كۆببنەوە كە بتوانرێت شێلگیرانە بەدیبێت‌. ئامانجی (بۆ.. ئارامی، هەلی كار، خزمەت).

بەرنامەكە گەرەكێتی گرفتەكانی چەند ساڵی‌ رابردوو تێپەڕێنێت ‌و ئاسۆی فراوانی گەشەپێدانی هەمەلایەنە دەست پێبكرێتەوە. چونكە گەلی كوردستان شایانی ئەوەیە چاكترینی بۆ بكرێت‌، پاشەكەوتی گوزەرانی وەك خۆی لێ بكرێتەوە‌ و بگرە دوای ئەوەش چاوی لە رەوتی گەشەی بەردەوامە.

بەرنامەكە لە ناوجەرگەی واقیع و لەسەر رێبازی یەكێتی ‌و سێ (خ)یكە دامەزراوە كە سەرۆك مام جەلال دەیووت: «پشت بە خوای خۆمان، خەڵكی خۆمان ‌و خودی خۆمان دەبەستین». دوای ئەوەش چی زیاتر هات لە پشتیوانی‌ هەلومەرجی خۆیی‌ و بابەتی ئەوا خێری سەربارە.

بەرەو سەركەوتنی 105، سەركەوتنی خەڵكی كوردستان لە ئامانجی یەكێتی ‌و یەكڕیزی‌ و دیموكراسییەكی پایەدار ‌و كوردەوارییەكی گەشەكردوو ‌و ئاوەدان.

وەرگیراوە لە كوردستانی نوێ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket